ناكۆكییه‌كانى لیژنه‌ى مافى مرۆڤى په‌رله‌مان مه‌ترسى له‌سه‌ر چاره‌نووسى دهستگیركراوانى هه‌رێم دروستكردووه

كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN
جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان وه‌ك پێویست نایه‌ن به‌ده‌م داواكارییه‌كانمانه‌وه له‌باره‌ى ده‌ستگیر كراوان، ده‌شڵێت: “پێمان ده‌ڵێن: ده‌ستگیركراوه‌كانى بادینان و دهۆك مه‌ترسین له‌سه‌ر ئاسایشى نیشتمانى، به‌ڵام من ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر وایه بۆچى به‌ڵگه‌كان ناخه‌نه به‌رده‌م په‌رله‌مان”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوڵستان سه‌عید، جێگری سەرۆکی لیژنه‌ى کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكى له مافه‌كانى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: “به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی له چه‌ند مانگی رابردوودا ئێمه داوامانكردووه مه‌سه‌له‌ی ئه‌و راگیراوانهیه كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، ئه‌وه‌ی ئێمه له‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوو بینیومانه و بیستومانه كه گرتن هه‌یه به‌رده‌وام فشار هه‌یه بۆ ئێمه وه‌كو په‌رله‌مانتار كه داكۆكی بكه‌ین له مافی ئه‌و گیراوانه خه‌ڵك هانا بۆ ئێمه ده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه لێره و له‌وێ ده‌یبیستین گوایه ئه‌مانه هه‌ندێكیان له‌وانه‌ن كه به‌جۆرێك تێوه‌گلاون ئه‌وه‌ی كه‌من له كۆنگره رۆژنامهنوسییهكه ئاراسته‌م كرا‌و و وتیان: ئه‌مانه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی مه‌ترسی نیشتیمانی گیراون، منیش لێره‌وه جارێكی تر به حكومه‌ت ده‌ڵێمه‌وه كه لهكۆنگرهكهشدا هه‌مان شتم وت: ئه‌گه‌ر ئه‌مانه مه‌ترسین له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ئه‌م هه‌رێمه ده‌بێت به‌به‌ڵگه بیخه‌نه به‌رده‌می په‌رله‌مانتاران بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكه‌ن”.
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی وەک لیژنەی مافی مرۆڤ چیتان کردووە بۆ دۆسیەی دەستگیرکراوانی رۆژنامەوانان و چالاکوانانی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافه‌كانى مرۆڤ ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “به‌شێك له كاری په‌رله‌مانتاری، كاری پێكهوهییە ته‌نیا كاری تاك نییه، هه‌ر پێكهاته‌كه‌ی په‌رله‌مان چۆن ده‌بینرێت كه زۆرینه و كه‌مینه‌یه، ئه‌مه رهنگدانهوەی داوه‌ته‌وه له‌ناو لیژنهكانیشدا من وه‌كو ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان كه‌له‌و لیژنه‌یه‌دا ئیش ده‌كه‌م ئه‌ندامی پارتی و یه‌كێتی و لایه‌نی ئیسلامی و سه‌ربه‌خۆ و توركمان و ئاشوریشی تێدایه، واته ئه‌مه كاری پێكه‌وه‌ییه خۆم چه‌نده‌ها جار له‌ناو لیژنه‌كه‌دا جه‌ختم كردۆته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ده‌بێت ئێمه هه‌وڵبده‌ین به‌دواداچوونێك بكه‌ین، چونكه ئێمه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانین له‌هه‌ر شوێنێك كه پێشێلكاری هه‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌ركه‌سێك بكرێت به‌هه‌موو ره‌نگ و ده‌نگه جیاوازه‌كانه‌وه، ده‌بێت ئێمه هه‌ڵوێستی خۆمان بنوێنیین، به‌ڵام به‌داخه‌وه لیژنه‌كه وه‌ك پێویست نه‌هاتوون به ده‌ممانه‌وه من زۆرجار ئه‌م گلهییهشم لێ كردوون، ئێمه مادام نوێنه‌ری خه‌ڵكین هه‌ڵوێسته‌كانی ئێمه ڕوون و راشكاوانه بووه بۆ پشتیوانی كردن له‌پاراستنی خه‌ڵك له‌ڕووی مافی مرۆڤه‌وه كه لیژنه‌كه بۆ پاراستنی مافی مرۆڤه و بۆ داكۆكی كردنه له مافی مرۆڤه”.
گوڵستان سەعید ئاماژەی بەوەکرد گرفت لەبەردەم کاری لیژنەکەیان لەڕووی هەماهەنگیەوە لەگەڵ دامودزگاکانی ئاسایش هەیە لەو رووەوە دەڵێت: “ئێمه داكۆكی له مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین ده‌بێت كارئاسانی بۆ ئێمه بكرێت بۆئه‌وه‌ی ئێمه بتوانیین ئه‌وانه‌ی كه راگیراون یان ئه‌وانه‌ی كه له‌گرتن و گواستنهوهكاندان یان ئه‌وانه‌ی له‌ناو ده‌زگاكانی ئاسایشدان، له‌هه‌ر شوێنێك كه ئه‌مانه گیراون ئێمه بیان بینیین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی كه تائێستا گرفته بۆ ئێمه به‌ڕاستی ئه‌و ده‌زگایانه هه‌ماهه‌نگ نیین و كار ئاسانییان بۆ ئێمه نه‌كردووه، ئێمه داوامانكرد كه به‌دواداچوونێك بكه‌ین لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی پێكبهێنیین بچینه سه‌ردانیان به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا ئه‌و هه‌له‌یان بۆ ئێمه نه‌ڕه‌خساند كهبتوانیین ئه‌وانه ببینین”.
گوڵستان سه‌عید له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى وەک جێگری سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ چیانکردووە ئایا هەوڵیانداوە چارەنووسی دەستگیرکراوانی چالاکوانان و رۆژنامەنووسانی بادینان بزانن؟ ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “من وتم: له لیژنه‌دا كار كاری پێكه‌وه‌ییه، ئه‌و كۆنفرانسه من خۆم به‌ته‌نها وه‌كو فراكسیۆنی گۆڕان كردوومه، ئه‌و لیژنه‌یه نه‌هاتوون له‌گه‌ڵ مندا هه‌ماهه‌نگیه‌ك هه‌بێت كه‌ئێمه بتوانیین زیاتر به‌دواداچوون بكه‌ین و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وانه كۆبكه‌ینه‌وه و بتوانیین هه‌وڵی زیاتر و جدیتر بده‌ین، بۆیه ئێمه یه‌كێك له گرفته‌كانمان ئه‌وه‌یه وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌من له‌هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌دا داوامكردووه كه ئێمه ده‌بێت به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌یسانه بكه‌ین و ده‌بێت بچین بیان بینیین، له‌م دوایانه‌دا به‌ڵێنی ئه‌وه‌یاندا كه وه‌زیری ناوخۆ ببینیین و بانگی بكه‌ین بۆ په‌رله‌مان بەڵێن وابوو، دوێنێ چوارشه‌ممه وه‌زیری ناوخۆ بێته په‌رله‌مان، به‌ڵام به‌داخه‌وه په‌رله‌مانی ئاگاداركرده‌وه كه‌بۆی ناكرێت ئاماده‌بێت، واته ئه‌مانه گرفتن، ئێمه ده‌مانویست به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه‌ی بخه‌ینه ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان”.
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ باس له‌وه‌شده‌كات: “پێكهاته‌ی په‌رله‌مان چۆنه له‌ناو لیژنه‌كانیش هه‌مان ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه، واته ئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی ده‌نگه له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ر ئه‌وه‌ش زۆرینه‌ی ده‌نگه له‌ناو لیژنه‌دا. من بۆ چه‌ند كه‌یسی تریش خودی خۆم داوامكردووه یان په‌رله‌مانتاری تر داوای کردووه كه ئێمه به‌دواداچوون بكه‌ین به‌ڵام زۆر كات ئه‌و داواكاریانه وه‌لا ده‌نرێت و په‌راوێز ده‌خرێت بۆیه ئه‌مه یه‌كێكه له گرفته‌كانمان، به‌داخه‌وه هه‌ركات باسی ده‌كرێت له‌ناوچه‌ی یه‌كێتی واده‌زانن ئه‌مه دژی یه‌كێتییه یان له‌ناوچه‌ی پارتی باسی كه‌یسێك ده‌كرێت، واده‌زانرێت ئه‌مه له‌دژی پارتییه، پێرێ كه لیژنه‌كه‌مان كۆبوویهوە پێش ئه‌وه‌ی كهكۆنفرانسهكه بكه‌ین ئاماژه‌مدا كه ئێمه هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك بگرین دژی حكومه‌ت نییه و بۆ رووخاندنی حكومه‌ت نییه، به‌ڵكو بۆ چاككردنی حكومه‌ته بۆئه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه‌ی كه هه‌یه لای هاووڵاتی له‌سه‌ر هه‌ر كه‌یسێك ئێمه بتوانیین پشتڕاستی بكه‌ینه‌وه كه ئایا گومانه یان راستییه”.
دەربارەی چارەنووسی ئەو رۆژنامەنووس و چالاکوانانەی کە لەساڵی ڕابردوەوە دوای دەنگۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکان لە ناوچەی بادینانی هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەختی هەرێمەکە دەستگیرکراون گوڵستان سەعید دەڵێت: “من 16 ناوم به‌ده‌ست گه‌یشتووه به‌ڕه‌سمی، به‌ڵام له راگه‌یاندن و له‌شوێنی تر ده‌بیستین 50-70 كه‌سن ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستگیركراون، له رۆژی 5ى تشرینى یه‌كه‌م، كه سه‌رۆكی حكومه‌ت هاته په‌رله‌مانی كوردستان زۆرێك له په‌رله‌مانتاران ئه‌و پرسیاره‌یان ئاراسته‌ی حكومه‌ت كرد، ته‌نانه‌ت منیش وه‌كو فراكسیۆنی گۆڕان كه‌سه‌رۆكی ئه‌و فراكسیۆنهم به‌فەرمی 13 پرسیارم ئاراسته‌ی حكومه‌ت كردووه یه‌كێك له‌و پرسیارانه ئازادی راده‌ربڕین و مه‌سه‌له‌ی خۆپیشاندانه، هه‌مان پرسیار له‌ڕۆژی 20ى هه‌مان مانگ جارێكی تر كه‌ئاراسته‌ی حكومه‌تم كردووه كه ئه‌و گیراوانه، بۆ نموونه شێروان شێروانی، مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری، دڵشاد به‌رۆشكی، ئۆمێد به‌رۆشكی و ئه‌وانه و كۆمه‌ڵێك ناوی ترن ئه‌مانه بۆچی حكومه‌ت چاره‌نووسیان دیاری ناكات؟! بۆ ئازادیان ناكات؟! بۆ ئه‌گه‌ر شتێكیان هه‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه به‌به‌ڵگه‌وه ناهێنێته به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران یان بۆ ڕای گشتی ڕایناگهیهنێت”!?
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









