وەزیری پەروەردە: پێشنیازمان کردووە 6ی شوبات پڕۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە

SNN
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: “رۆژی 2ی شوباتی داهاتوو لیژنەی بەڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی کۆرۆنا، دەشڵێت: “پێشنیازیانکردووە رۆژی 6ی شوبات پرۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە”.
ئالان حەمە سەعید ئەمڕۆ شەممە بۆ ژمارەیەک میدیا قسەیکرد و رایگەیاند “دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لەدەست ئەواندا نییە و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکان ئەو دەسەڵاتەیان هەیە”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد “وەک وەزارەتی پەروەردە پێشنیازمان کردووە رۆژی 6ی مانگی 2 دەستبە خوێندن بکرێتەوە لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن بە خۆپارێزیی تەواوەوە”.
رۆژی 13ی ئەم مانگە حکومەتى هەرێمى کوردستان و لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا دواى ڕاپۆرتى وەزارەتى تەندروستى بڕیاریاندا رۆژى 16ی1ی2021، خوێندنى قۆناغى دوانزەی ئامادەیی دەستپێبکات و لە 1ی3ی2021یش خوێندن بەتەواوى دەستپێبکاتەوە”.
دوێنێ هەینیش هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى بە SNNى راگەیاند “لێکەوتەکانى دواخستنى پرۆسەى خوێندن لە خودى ڤایرۆسى کۆرۆنا مەترسیدارترە، بۆیە ئێمە لەگەڵ دەستپێکردنەوەى دەوامى قوتابخانەکانداین”.
وتیشی: “لە کۆبوونەوەى رابردوو لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا پێشنیارى کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکانی کرد و رۆژى 2ى شوبات یش لە هەولێر لیژنەکە جارێکیتر کۆدەبێـتەوە و تاوتوێی راپۆرتى وەزارەتى تەندروستى دەکات سەبارەت بە ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ ئەوەى بە میکانیزمێکى گونجاو بڕیار لە سەر کردنەوەى دەرگاى خوێندنگەکان بدرێت”.
وتیشى: “وەزارەتى پەروەردە هەموو ئامادەکارییەکى کردووە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەى پرۆسەى خوێندن، تەنها ماوەتەوە لەلایەن وەزارەتى تەندروستییەوە بارودۆخەکە هەڵبسەنگێنرێت، بڕیارە لە کۆبوونەوەى داهاتووى لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا بڕیارى نوێ لە بارەى کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکان بدرێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









