داوا دەکرێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەرلەمان پێکەوە بکرێت

بهڕێوهچوونى ههڵبژاردن له عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
لیژنەی ھەرێمەکانی لە ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند: پشتیوانییەکی گەورە ھەیە کە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی عێراق لە یەک ڕۆژدا بکرێت، ئەندامێکی لیژنەی یاسایی عێراقیش دەڵێت لەوبارەیەوە گفتوگۆیانکردووە.
لە ڕاگەیەنراوێكدا لیژنەی پارێزگاکان و ھەرێمەکانی عێراق دەڵێت: کوتلە گەورەکان بە تایبەت سائیرون، لە ھەوڵی یەکخستنی وادەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و پەرلەماندان تا بەیەكەوە ئەنجام بدرێت.
لەلایەکی دیکەوە ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق پێشنیازیکردووە وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەمواربکرێت بەجۆرێک، کە 10 رۆژ دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت یان پێکەوە و لەهەمان رۆژ و بەیەک پڕۆسە ئەنجامبدرێن.
بەهار مەحمود ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، لیژنەیان لەگەڵ لیژنەی هەرێمەکانی پەرلەمان لەبارەی پێشنیازی هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردنەکانەوە گفتوگۆیان کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، هەموارکردنەکەوەکە بۆ ئەومەبەستە کراوە، کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لەگەڵ ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان رێوشوێنی پێویست بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش بگرێتەبەر و ئامادەکاری بکات.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









