خودی کازمی لێکۆڵینەوە لە فرۆشتنی کۆمەڵێک پلە و پۆست لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات

وەزارەتی ناوخۆی عێراق
SNN
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقی رایگەیاند: عیماد ئەحمەد محەمەد کە وەکیل وەزیری، کاروباری پۆلیسی عێراقە، کۆمەڵێک پلانی مەترسیداری لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقی ئەنجامداوە کە بریتیبوون لە فرۆشتنی پلە و پۆست لەو وەزارەتە، بۆیە خودی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق راستەوخۆ بەشداری لە لێکۆلێنەوەی رووداوەکە دەکات.
ئەو سەرچاوەیە کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە بە “بغداد الیوم”ی راگەیاند: فەریق عیماد محەمەد کارێکی قێزەون لە وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامدەدات کە ناکرێت لێی بیدەنگبین، ئەو کارەش سەرجەم بەڕێوەبەرەکان بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە پۆلیس دەیانگرێتەوە لە پارێزگاکانی عێراق کە بەرامبەر برێک پارە یان پلەو پۆست دەدات یاخود لە شوێنی خۆیان دەیانهێلێتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد: فەریق عیماد محەمەد سەرانەی لە زۆربەی بەڕێوەبەری بنکەکانی پۆلیس و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پارێزگاکانی عێراق وەرگرتووە تا لە شوێنی خۆیان بمێننەوە یاخود پلەیان بەرزبکرێتەوە، پلەی هەندێک لەو بەڕێوەبەرانەی پۆلیسی گۆڕیوە یاخود لە شوێنی خۆیانی دورخستوونەتەوە کە سەرانەیان پێنەداوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد کە عیماد محەمەد پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیس و پۆستی بەڕێوەبەری ئامێرەکانی بە 300 هەزار دۆلار فرۆشتووە، بەو کەسانەی کە نرخیان لەسەری داناوە، گەندەڵی لە نێو وەزارەتی ناوخۆدا گەیشتۆتە ترۆپک.
دوای ئەم زانیارییانە خودی مستەفا کازمی و وەزیری ناوخۆی عێراق دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لەو رووداوە، ئەم هەنگاوەش وەک کازمی ئاماژەی پێکردووە سەرەتای دەستکردنە نە کۆتایی هێنان بە گەندەڵی لە وەزارەتە گرنگەکانی عێراقدا.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









