په‌رله‌مانتارێكى عه‌ره‌ب: نیشانه‌ى ئه‌رێنى به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه

لۆگۆى حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: نیشانه‌ى ئه‌رێنى به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه، ده‌شڵێت: “80%ى كاره‌كانى پرۆژه‌یاساى بودجه كۆتاییان پێهاتووه”.
مهزهر كورهوى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “گفتوگۆكانى نێوان شاندى هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تى عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامى هه‌یه، له ئێستادا نیشانه‌ى ئه‌رێنى به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا هاتووه‌ته ئاراوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق”.
وتیشى: “هه‌ردوولا خه‌ریكه ده‌گه‌نه خاڵى هاوبه‌ش له گفتوگۆكانیاندا به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “پشكى هه‌رێم به یه‌كێك له فایله ئاڵۆزه‌كانى ناو بودجه داده‌نرێت، به به‌راورد به فایله‌كانى تر، له ئێستاشدا 80%ى مادده‌كانى پرۆژه‌یاساكه و كاره‌كانى له لیژنه‌ى دارایی كۆتاییان پێهاتووه”.
مهزهر كورهوى له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا باس له‌وه‌شده‌كات: “چاوه‌ڕێده‌كه‌ین كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه لیژنه‌ى دارایی پرۆژه‌یاساكه بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده‌كانى ده‌ستپێبكات”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت رایگەیاند: “ئەمڕۆ شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا دەكات، سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی شاندی باڵای هه‌رێم بۆ گفتوگۆكردنه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی نوێنه‌ران و لایه‌نه سیاسییه‌كان و فراكسیۆنه‌كانی نێو پەرلەمانی عێراق، بۆ چه‌سپاندنی پشكی هه‌رێم له شایسته داراییه‌كان له بودجه‌ی گشتی 2021 ی عێراق، كه بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پرۆژه‌یاساكه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و حكومه‌تی عێراقیش پرۆژه‌یاساكه بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









