ئەندامێکى ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى: ئەگەر هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌نه رێككه‌وتن ده‌ستكراوه ده‌بین

ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێکی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا نه‌گه‌نه رێککه‌وتن له‌سه‌ر پرسی مووچه دەستمان کراوە دەبێت بۆ هەر ئەگەرێک له‌پێناو بژێوى ژیانى هاووڵاتییاندا، ده‌شڵێت: ” بژارده‌ی خۆمان هه‌یه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئەکرەم شەریف، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراکسیۆنی سەوز بە SNN راگه‌یاند: “ئێمە به‌هیواین هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه رێککه‌وتن و تیمەکانمان لە حکومەت لە هەوڵى جدیدان لەسەر ئەم پرسە، بەڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ین بە رێککەوتن ئه‌وا دەستەوەستان نابین لەوەى چه‌ند که‌سێک مامه‌ڵه‌ى هه‌ڵه به مه‌له‌فى نه‌وته‌وه بكه‌ن”.
وتیشی: “لە یاساى بودجەى عێراقدا بڕگەیەک هەیە که تیایدا رێگه‌ده‌دات به‌وه‌ى هه‌ر پارێزگایه‌ک داهاته فیدراڵییه‌کانى راده‌ستى ناوەند بکات، لە بەرامبەردا پشکی خۆی له بودجه وه‌ربگرێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “پرۆژه‌ی لامه‌رکه‌زیی و مامەڵەکردنى سلێمانى لەگەڵ حکومەتى عێراق لەو دوو پێشنیازه کامیان گرنگتربوون بۆ ئێستا ئه‌وه‌یان جێبه‌جێده‌کرێت، بێگومانیش بۆ خه‌ڵک مووچه و قوتى ژیانیان گرنگتره”.
هاوکات ئاماژەى بەوەشکرد: “لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى یەدەگێکى زۆرى سامانى سروشتى بوونى هەیە و ناکرێت ئەم پارێزگایە هێندەى دیکە پەراوێز بخرێت، هەر کارێکیش ئەنجامبدەین لەپێناو بژێوى ژیانى هاووڵاتییاندا دەبێت و هەر هەنگاوێکیش بنێین بەپێى یاسا مامەڵەى لەگەڵ دەکەین”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









