یاداشتێك له‌باره‌ى ده‌ستكاریكردنى مادده‌كانى پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاسای بودجه ده‌درێته لیژنه‌ى دارایی

دانیشتنێكى په‌رله‌مانى عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق یاداشتێك ده‌داته لیژنه‌ى دارایی، كه تێیدا چه‌ند داواكارییه‌ك له‌باره‌ى پشكى هه‌رێم خراونه‌ته‌ڕوو بۆ ده‌ستكاریكردنى پێش ئه‌وه‌ى بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان.
له یاداشتێكدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى كردووه جه‌مال محه‌مه‌داوى نۆ خاڵى خستوونه‌ته به‌رده‌م لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى له پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا ده‌ستكارى بكرێن، له‌و نۆ خاڵه چوار خاڵى تایبه‌ته به هه‌رێمى كوردستان.
له یه‌كێك له خاڵهكاندا هاتووه، “پێویسته هه‌رێمى كوردستان پابه‌ند بكرێت به ناردنى 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه”.
ده‌قى ئه‌و خاڵانه‌ى كه پابه‌ندن به گۆڕانكاریكردن له پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاسایى بودجه‌ى 2021ى عێراق.
یه‌كه‌م: پاشگەزبوونەوە لە بەندی یەکەمى ماددەی 11هه‌م کە بریتییە لە: هەژمارکردنی شایستەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2014 بۆ 2019، سەرەڕای ئەوەی کە راده‌ستى بەغدایان نەکردوون لە داهاتە نەوتی و نا نەوتییەکان.
دووه‌م: تێهەڵچوونەوە بە بەندی دووەم لە ماددەی 11، بۆ ئەوەی هەرێم پابەندبێت بە راده‌ستكردنى 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە به کۆمپانیای سۆمۆ، لەگەڵ زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنانیش پێویستە بەهەمان شێوە هەرێم زیاده به‌رهه‌م رادەستی بەغدا بکات.
سێیه‌م: زیادکردنی ماددەی حەوتەم کە بریتییە لە یاسایی کورتهێنانی دارایی کە ئێستا هەیە، دیاریکردنی رێژەی راستەقینەی تێچووەکانی هەرێم، بە تێچووەکانی ئێستا و تێچووی پرۆژەکانی وەبەرهێنان، لەگەڵ تێچووى وه‌زاره‌ته‌كانى: نەوت، گواستنەوە، سەرچاوەکانی ئاو، لایەنەکانی ئەمنی و بەرگریی بە هەموو وەزارەتەکانییەوە، بەو مەرجەی هەرێم 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی سۆمۆ بکات، ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت بەم بەندەوە خەرجییەکان دەکەوێتە سەر شانی هەرێم و دەبێتە لادان لە بەندەکانی ئەم یاسایە.
چواره‌م: رەتکردنەوەی بەندی سێیەم (أ،ب،ج)، کە بەغدا ناچار دەکات قەرزەکانی هەرێم بداتەوە بۆ ساڵه‌كانى 2014 بۆ 2019.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








