
لۆگۆی حکومەتی هەرێم | فۆتۆ: SNN
SNN
زاگرۆس فەتاح بریکاری وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رایگەیاند: کۆبوونەوەکانمان بۆ ئامادەکردنی رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی هەرێم چڕکردووەتەوە پێدەچێت هەفتەی داهاتوو رەشنووسەکە ئامادەبێت.
زاگرۆس فەتاح لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە: “لە دوو هەفتەی ڕابردوودا گفتوگۆی چڕوپرمان هەبوو لەگەڵ وەزارەت و دەستەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئامادەکردنی ڕەشنووسی بودجەی 2021ی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەکان لەگەڵ بەڕێزان بریکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و ستافی پەیوەندیداری وەزارەت و دەستەکان بوو”.
دەشڵێت: “ئاراستەی کۆبوونەوەکانمان بەشێوەیەک بوو کە ئەولەویەت بۆ ئەو پرۆژانە بێت کە زیاتر خزمەتگوزارین و کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر باروگوزەرانی هاووڵاتیان دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “لە هەفتەی داهاتوودا لەسەر بنەمای دەرەنجامی ئەو کۆبوونەوانە و داتای پرۆژەکان هەوڵ دەدەین ڕەشنووسی پرۆژەیاساکە تەواو بکەین و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری دەکەین و دواتر هەردوو بەشی بودجەی وەبەرهێنان و بودجەی بەکاربردن وەک یەک پاکێج لە ژێر ناوی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ـی هەرێمی کوردستان پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









