قوباد تاڵەبانی: هێشتا پێشنیازەکانمان لە پرۆژەیاسای بودجەی عێراقدا جێیان نەکراوەتەوە

وێنەی کۆبوونەوەکە
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/10 بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکوەزیران و سەرۆکی شاندی دانوستانکار ڕێرەوی گفتوگۆكانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەبارەی شایستە داراییەكانی ھەرێم لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو.
باسی لەوە كرد كە تا ئێستا چەند پێشنیارێک ئاڵوگۆڕکراون، بەڵام ھێشتا لە پڕۆژەیاساكە جێگیر نەكراون.
ئاماژەی بەوەشدا كە ھەموو داتا و زانیارییەكان لەبارەی داھات و خەرجییەكان بە شێوەیەكی شەفاف خراونەتەڕوو لە دانوستاندنەكان لەگەڵ لایەنە سیاسییە عێراقییەكان و بەتایبەت لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئامادەییشمان نیشانداوە بۆ رێككەوتن لەسەر بنەمای دەستور و یاسا بەركارەكان، ھەروەھا وتی: “گفتوگۆكان بەردەوام دەبن تا گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی گونجاو”.
دواتر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان تیشکی خستە سەر ئامادەکارییەکان و هەنگاوەکانی داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 كە قۆناغی باشیان بڕیوە و لەداھاتوودا دەخرێتەروو.
لە بڕگەی دووەمی کۆبووەنەکەدا، د. عەبدولحەکیم خسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگیی و بەدواداچوون و سکرتێری لیژنەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، ڕاپۆرتێکی دەربارەی ئاستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی تایبەت بە (یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی) خستەڕوو، دواتر سەرنج و تێبینییەكان خرانەڕوو.
سەرۆكی حكومەت جەختی كردەوە كە دەبێت پەلە بكرێت و ھەموو بڕگەكانی یاساكە، جێبەجێ بكرێن لەپێناو دادپەروەری و بەرژەوەندی گشتيدا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









