
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووى ئەمریکا | فۆتۆ: AP
SNN
فەرمانگەی دادیی فۆلتۆن لە ویلایەتی جۆرجیا رایدەگەیەنێت “کەیسێکی تاوانکارییان دژی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کردووتەوە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەرەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا”.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردووەتەوە “لە ویلایەتی جۆرجیا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەوڵیداوە ئەنجامی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکەی ئەو ویلایەتە بگۆڕێت یان هەڵیبووەشێنێتەوە”.
فانی ویلیس داواکاری گشتیی ویلایەتی جۆرجیا کە سەر بە پارتەکەی بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمریکایە و بەمزووانە دامەزراوە، دەڵێت: “ترەمپ بە تەلەفۆن لەکاتی هەڵبژاردنەکەدا لەگەڵ براد رافێنسپرێگەر سکرتێری ویلایەتەکە قسەی کردووە و هەوڵی گۆڕینی ئەنجامەکانیانداوە”.
جۆرجیا دوای ویلایەتی نیویۆرک دووەم ویلایەتە کە دەیەوێت دۆسێی لێکۆڵینەوە دژی ترەمپ بکاتەوە و هەوڵی دادگاییکردنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بدات.
رۆژی 12ی مانگی 11ی ساڵی پار براد رافێنسپرێگەر، سکرتێری ویلایەتی جۆرجیا رایگەیاند، دەیانەوێت دەست بە ژماردنەوەی دەنگەکان بکەن و چاوەڕێدەکەن تاوەکو 20ی هەمان مانگ بەردەوامبێت.
لە کۆی نزیکەی پێنج ملیۆن دەنگی ویلایەتەکە، جۆ بایدن بە جیاوازی 14 هەزار دەنگ لە پێش دۆناڵد ترەمپەوە بوو.
لە پڕۆسەی ژماردنەوەی بەدەستدا، سەرەتا دەنگەکان بە دەست جیاکرانەوە و دواتر دەنگەکانی هەر بەربژێرێک بە ئامێرهەژماردنی بۆ کرایەوە.
دۆناڵد ترەمپ 217 خاڵی ئەنجوومەنی هەڵبژاردنی بەدەستهێنا، لە کاتێکدا جۆ بایدنی رکاربەری 290 خاڵی هەبوو و بەم ئەنجامە بایدن بووە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا.
لەو کاتەدا ترەمپ سکاڵاکانی لەسەر ئەنجامی دەنگەکانی ویلایەتەکانی جۆرجیا، پێنسلڤانیا و ئەریزۆنا چڕکردەوە و مەرامی بوو 47 خاڵەکانی ئەو سێ ویلایەتە لە بایدن وەرگرێتەوە و لەگەڵ 15 خاڵەکەی کارۆلاینای باکوور کۆی خاڵەکانی بۆ 279 بەرز بکاتەوە.
رۆژی 20ی مانگی یەکی ئەمساڵ جۆ بایدن لە کۆنگرێسی ئەمریکا سوێندی یاسایی خوارد و بەشێوەیەکی فەرمی بووە 46ـەمین سەرۆکی وڵاتەکەی.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









