حکومەی هەرێم بە سێ خاڵ ئامادەیی خۆی بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەخاتەڕوو

لۆگۆى حكومهتى عێراق و حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی سێ خاڵەوە وەڵامی پرسیار و بەدواداچوونەکانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەداتەوە و دەڵێت: “ئامادەین تەواوی نرخی نەوتی هەناردەکراوی خۆمان بخەینە پێش چاو”.
بەپێی نووسراوێک حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە “بەو مەرجەی حکومەتی فیدراڵی پابەندی “تەواوی ئەرک و پابەندییە نەوتییەکانی ببێت بە تێچووی بەرهەمهێنان، گواستنەوە، عەمبارکردن و قەرزە کەڵەکەبووەکانی سەر هەرێمی کوردستان، هەرێم تەواوی نرخی نەوتی هەناردەکراوی خۆی رادەست دەکات”.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ” لەچوارچێوەی بەرنامەی چاکسازیی لە دۆسیەی نەوتدا و تایبەت بە ئامادەگیی هەرێم بە چاوخشاندنەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا، دەمانەوێت روونیبکەینەوە کە حکومەتی هەرێم بە کردەیی دەستیکردووە بە چاوخشاندنەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا و چەندین کەناڵی کردووەتەوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیاکانی بواری نەوتدا، بۆ ئەمەش حکومەتی هەرێم لاریی نییە بەپێی دەستوور چاو بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بخشێنرێتەوە”.
لە خاڵێکی دیکەی نووسراوەکەدا هاتووە “بەو مەرجەی بەغدا هەموو پابەندییەکی تێچووی بەرهەم و گواستنەوە و عەمبار کردن و قەرزە کەڵەکە بووەکانی سەر هەرێم بداتەوە، حکومەتی هەرێم ئامادەیە هەموو بەهاکانی نەوتی هەناردەکراوی خۆی رادەست بکات”.
لە سێیەم خاڵیشدا حکومەتی هەرێم دەڵێت: “هیچ ڕێگرییەك نییە لەوەی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی پێداچوونەوە و وردبینی لە داتاكانی هەرێم بكات، بەپێی بڕگەی دووەمی مادەی 34 و بڕگەی “ب” لە یاسای کارگێڕی دارایی فیدراڵی ژمارە 6 لە ساڵی 2019″.

وێنەی نووسراوکە
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









