دوای تووشبوونی خاوەنەکەی، سەگێک نیشانەکانی کۆرۆنای تێدا دەرکەوت

پشکنین بۆ سەگەکە دەکرێت
SNN
لە کۆریای باشوور سەگێک پشکنینی کۆرۆنای بۆ کرا، دوای ئەوەی خاوەنەکەی تووشی ڤایرۆسەکە بوو، دەرکەوت نیشانەکانی هەمان ڤایرۆس لەویشدا بەدیکراوە.
حکومەتی خۆجێیی شاری سیئۆلی پایتەختی کۆریا رایگەیاندووە “ئەو سەگە کە تەمەنی هەشت ساڵە، لەگەڵ خاوەنەکەی بۆ ماوەی 14 رۆژ کەرەنتین دەکرێت”.
خاوەنی سەگەکە دەڵێت: “سەگەکەی نیشانەکانی هەڵامەت و تا و (چڵمەشۆڕە)ی تێدا بەدی کراوە پاش ئەوەی تیمە تەندروستییەکان پشکنینیان بۆ کردووە”.
کۆتاییەکانی مانگی یەکی رابردووش، تەندروستیی کۆریای باشوور رایگەیاند “پشیلەیەکیش بەهەمانشێوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لەگەڵ خاوەنەکەی کەرەنتین کراون”.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









