
بەنزینخانە
SNN
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی کە لە ژمارەیەک پزیشک پێکهاتووە هۆشداری لەبارەی کاریگەرییە خراپەکانی بەنزین لە کوردستان دەدات.
لە نوسینێکدا تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی بڵاویکردووەتەوە: بە دڵەراوکێیەکی زۆرەوە دەڕوانینە کواڵیتی خراپی بەنزین لە کوردستاندا. پێکهاتەکانی بەنزینی بەکارهاتوو لە کوردستان هۆکاری دەیان کێشە و نەخۆشی تەندروستین بە شێرپەنجەوە”.
دەشڵێت: “بە گوێرەی بەدواداچونی تۆرەکەمان بەلای کەمەوە دوو پێکهاتەی بەنزین لە کوردستان بەکاردەهێنرێن کە زەرەری تەندروستی گەورەیان هەیە. هەردوو ئەو پێکهاتانەی خوارەوە بۆ زیادکردنی پلەی ئۆکتانی بەنزین بەکاردەهێنرێت لەوانە قوڕقوشم و بەنزینا کە چەندین مەترسی تەندروستی هەیە لە نێویشیاندا( کەمخوێنی، دابەزینی توانای ئەقڵی لە منداڵان، زەرەر لە کۆئەندامی دەمار، بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی دڵ…هتد).
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی پێکهاتوە لە ژمارەیەک تەندروستکار و چالاکەوان بۆ داکۆکیکردنە لە دەزگاکانی کەرتی گشتی تەندروستی.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









