ژمارەیەک پەرلەمانتار دژی سزاکەن… هه‌ڵه‌ی یاسایی هه‌یه له حوکمدانی چالاکوانان

دانیشتنێکى پەرلەمانی کوردستان | فۆتۆ: نووسینگەى راگەیاندنى پەرلەمان
SNN
دژی حوکمدانی 6 چالاکوانەکەی بادینان، 31 په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی كراوه بۆ دادگای (پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان) ده‌نێرن و دەڵێن “هه‌ڵه‌ی یاسایی هه‌یه له تۆمه‌تباركردنیان‌و دواجار سته‌ملێكراوی پڕۆسه‌ی دادوه‌رین”.
لە درێژەی نامەکەدا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له سه‌ره‌تای نامه كراوهكهیاندا ده‌ڵێن، پێشتر سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاری پێشوه‌خته‌ی دابوو كه ئه‌م هاووڵاتیانه كاری گێره‌شێوێنییان ئه‌نجامداوه و هه‌وڵیانداوه ته‌قینه‌وه بكه‌ن و ئارامی خه‌ڵك بشێوێنن، كاتێك بڕیاری دادگامان بینی، پێمان سه‌یربوو سزاكان هاوتای بۆچوونی به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبهجێكردنن كه پێشتر‌و پێش بڕیاری دادگا، بڕیاری تاوانبارییانی دابوو!
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن، ئێمه كه له خواره‌وه ناومان هاتووه، وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی، مرۆڤانه و نیشتیمانیانه و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و لابردنی هه‌ستی ستەملێکراوی له‌سه‌ر خۆیان و كه‌س و كاریان، به پێویستی ده‌زانین له‌م نامه كراوه‌یه‌دا داوا له ئێوه‌ی به‌ڕێز بكه‌ین، زۆر به هه‌ستیارییه‌وه پیاچوونه‌وه به دۆسیه‌ی سزای سزادراوانی ناوهێنراودا بكه‌ن، چونكه ئەم سزایە له‌گه‌ڵ بنەما دەستورییەکان‌و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ‌و ئامانجه‌كانی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (١٩٩١)ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئازادی‌و ئازادی ڕادهربڕینو كاری سیاسی یه‌ك ناگرێته‌وه.
ئه په‌رله‌مانتارانه كه پێكهاته‌ی چه‌ند فراكسیۆنێكن رایده‌گه‌یه‌نن، سزادراوان له پڕۆسه‌ی ڕاگرتن‌و لێكۆڵینه‌وه‌دا به سته‌م لێكراو ده‌زانین‌و ئه‌و مافانه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌كرابوو كه هه‌ر هاووڵاتیه‌كی تۆمەتبار به پێی یاسا مافیه‌تی، هه‌روه‌ها پێمان وایه هه‌ڵه‌ی یاسایی هه‌یه له تۆمه‌تباركردنیان‌و دواجار سته‌ملێكراوی پڕۆسه‌ی دادوه‌رین، هه‌ربۆیه له‌م بواره‌دا چاوه‌ڕوانی ههڵوێستو بڕیار‌و كاری دادوه‌رانه‌ی ئێوه‌ی بەڕێز ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش له پێناو گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ مافخوراوان‌و پارێزگاریكردن له پڕه‌نسیپه گشتییه‌كانی ئازادی‌و مافی مرۆڤ له كوردستان‌و به‌رپاكردنی دادگه‌ریی.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان:
1. عەبدولستار مەجید.
2. لوقمان وەردی.
3. عەلی حەمەساڵح.
4. د.کازم فاروق.
5. ئەبوبەکر هەڵەدنی.
6. سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی.
7. هاوڕێ مەلا ستار.
8. د.شایان عەسکەری.
9. عەباس فەتاح.
10. سەرچنار ئەحمەد.
11. شیرین ئەمین.
12. مژدە مەحمود موحەممەد.
13. عوسمان کانی کوردەیی.
14. ڕۆژان شەهید حەمەڕەش.
15. کاروان گەزنەیی.
16. سەلمە فاتیح.
17. شیرین یونس.
18. سیپان سالم ئامێدی.
19. کاوە عەبدولقادر.
20. شنۆ شەهید ئەشقی.
21. هەڵز ئەحمەد موحەممەد.
22. زکری زێباری.
23. هەژان شەهید حەسەن کوێستانی.
24. دابان موحەممەد.
25. ئاشنا عەبدوڵڵا قادر.
26. ڕووپاک ئەحمەد ڕەحمان.
27. موسلیم عەبدوڵڵا قەصریی.
28. د.هەورامان گەچێنەیی.
29. جەلال موحەممەد ئەمین.
30. بەدریە ئیسماعیل مەحمود.
31. عومەر عەبدوڵڵا گوڵپی.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









