ئێران و رووسیا و تورکیا ئەزموونی خۆبەڕێوەبەریی لە سوریا رەتدەکەنەوە

وێنەی کۆبوونەوەکە
SNN
بەشداربووانی کۆبوونەوەکانی سوچی کە تورکیا و رووسیا و ئێرانن، رەتیدەکەنەوە لەژێر پاساوی تیرۆردا ئیدارەی سەربەخۆ لە باکور و خۆرهەڵاتی سوریا پێکبهێنرێت.
هەریەک لە رووسیا و تورکیا و ئێران رەتیدەکەنەوە دەستوەردانی دەرەکیی لە ئیش و کاری لیژنەی داڕشتنەوەی دەستوری سوریا بکرێت، لەنێویاندا سەپاندنی وادەی دیریکراو بۆ کۆتاییهێنان بە کارەکانیان.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئەو سێ وڵاتە لە کۆتایی گەڕی 15یەمی دانوستانی سوچیدا رایانگەیاندووە “نابێت دەستوەردانی دەرەکیی لە کاری لیژنەکەدا هەبێت و دەبێت هەرچی زووە بگەن بە سیغەیەکی باوەڕپێکراو بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سوریا”.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە، سەقامگیری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا، نابێت لەسەر حسابی یەکپارچەیی خاکی سوریا و ئاسایشی نیشتمانی وڵاتانی دراوسێ بێت.
راشیانگەیاندووە، ھەر دەستپێشخەرییەک بۆ دروستکردنی ھەرێمێکی سەربەخۆ لە ناوچەی (فورات)، لەژێر پاساوی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر رەتدەکرێتەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









