کۆرۆنای گۆڕاو بەشێوەیەکی بەرچاو لە بەسرە بڵاودەبێتەوە

کۆرۆنا فۆتۆ هەوراز ئەحمەد
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق تووشبوونی 10 کەسی دیکەی لەپارێزگای بەسرە به ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو ڕاگه‌یاند.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ 10 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو له‌پارێزگای به‌سره گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
هاوكات حه‌سه‌ن ته‌میمی وهزیرهتی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له كۆنگره‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون به ڕێژه‌ی 50% كۆرۆنای گۆڕاون.
ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كه پێشتر ڕاگه‌یه‌ندرابوو، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراقیش داوای له هاووڵاتیان كرد پابه‌ندبن به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن و كه‌مامه و به‌كار بهێنن و تێكه‌ڵاونه‌بوون و گه‌شت كردن له پارێزگایه‌كه‌وه بۆ پارێزگایه‌كی دیكه و ڕابگرن.
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ڕاگرتنی ئاهه‌نگ و داخستنی مزگه‌وته‌كانی ڕاگه‌یاند ئه‌ویش به‌مه‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه.
به‌پێی دواین ئامار تا ئێستا ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنای گۆڕاو دوو هه‌زار و 300 كه‌س له عێراق توشبووه و به‌غداش له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه، به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لەعێراق تائێستا 653 هه‌زار و 557 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 13 هەزار و 204 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









