“یەکێک لە ئامانجەکانی یاسای داواکاری گشتی پاراستنی دەستکەوتەکانی بەعس”ە

بینای داواکاری گشتی
SNN
دادوەرێکی داواکاری گشتیی دەڵێت: “داواکاری گشتی لەهەرێم بە یاسای ساڵی 1979 کاردەکات کە یه‌كێك له ئامانجه گرنگه‌كانی ئه‌و یاسایه ده‌ڵێت “پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی شوڕشی به‌عسە”.
د. فەرهاد حاتەم دادوەری داواکاری گشتی لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا، سەبارەت بەهۆکاری کارا نەبوونی ڕۆڵی داواکاری گشتی لەهەرێمی کوردستان کەوەک هەندێک ڕەخنە لەو دامەزراوەیە دەگرن و بە ناکارا ناوی دەبەن، دەڵێت “من له ساڵی 2006 وه كه دامهزاراوم وه‌كو داواكاری گشتی تائیستا له هه‌وڵداین ده‌زگای داواكاری گشتی كارا بكه‌ین و به‌هێزی بكه‌ین”.
دەشڵێت: “له‌پێداویستییه‌كانی كاراكردنی ئه‌م ده‌زگایه ده‌ركردنی یاسایه‌كی تۆكمه‌یه كه تۆزێك ده‌ستی داواكاری گشتی بكاته‌وه و تۆزێك ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بداتێ و هێزی زیاتر بداتێ”.
بەوتەی حاکم فەرهاد، هەرێمی کوردستان له‌چوارچێوه‌ی یاسایه‌ك ئیش ده‌كات كه له‌ساڵی 1979 وه ده‌رچووه، یه‌كێك له ئامانجه گرنگه‌كانی ئه‌و یاسایه ده‌ڵێت “پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕش و به‌عسە” واته یاسایه‌ك بۆ پارێزگاریكردن له‌خودی خۆی و له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكی بێت، ئەمه شه‌رمه‌زاری نییه كه ئێستاش به‌و یاسایه ئیش ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌كێ بڵێین؟.”
دادوەر د. فەرهاد حاتەم دەشڵێت: “خاڵێکی تر ئەوەیە ئه‌م بابه‌ته كه له دهۆك بووه، بۆچی دادگای تاوانه‌كانی دهۆك دادگایی نه‌كردووه و بۆچی هاتووەته هه‌ولێر .”
سەرنجێکی تری یاسایی لەسەر کەیسی پێنج سزادراوەکەی بادینان خستەڕوو، وتی: “له‌ڕووی یاساییه‌وه تاوان به‌چی دیاریده‌كرێت به‌و شوێنه‌ی كه‌تاوانه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه، بۆ نموونه كه‌سێك له سلێمانی تاوانێك ئه‌نجامده‌دات با ماڵی له‌هه‌ولێر یان دهۆكیش بێت، ئه‌و كه‌سه ده‌بێت له‌دادگای سلێمانی دادگایی بكرێت.”
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
20كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









