رێبەر ئەحمەد: پرسی ناردنی هێز بۆ دەروازە سنوورییەکان گۆڕانی بەسەردا هاتووە

وێنەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
SNN
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند “بەداخەوە ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە هەڵکشاندایە”. وتیشی: “پرسی ناردنی هێز بۆ دەروازە سنوورییەکان گۆڕانی بەسەردا هاتووە”.
وەزیری ناوخۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دەستبەکار بوونی ئومێد خۆشناو وەک پارێزگاری هەولێر وتیشی: “ئەرکێکی قورس رووبەڕووی پارێزگاری هەولێر بووەتەوە و وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی دەکەین”.
لای خۆیەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر وتی: “وەک تیمێک پێکەوە لەگەڵ فەرمانگەکانی سنووری پارێزگا کار دەکەین و بە ئەمانەتەوە کار دەکەم”.
وەزیری ناوخۆ وتیشی: “ئەمڕۆ کاتژمێر 2.30 کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا دەبێت و لەسەر بنەمای داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی بڕیاری گونجاو دەدەین”.
سەبارەت بە گاەڕانەوەی ئاوارەکانیش کە میدیای عێراقی باسی ئەوەیکردووە حکومەتی هەرێم رێگرە لە گەڕانەوەیان، وەزیری ناوخۆ وتی: “هەرێمی کوردستان هۆکاری ئاوارەبوونی ئەو خەڵکە نەبووە و رەتیدەکەینەوە رێگر بین لە گەڕانەوەیان و تائێستا لەکۆی 2 ملیۆن و نیو ئاوارە، زیاتر لە ملیۆن و نیوێکیان گەڕاونەتەوە”.
رێبەر ئەحمەد وتیشی: “پرسی ناردنی هێز بۆ دەروازە سنوورییەکان لەئێستادا دواخراوە و حکومەتی هەرێم پێیباشە رێگەیەکی دیکە بدۆزێتەوە بۆ چارەسەری ئەو پرسە و داوای کاتی زیاتر کراوە بۆ ئەو مەبەستە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









