“هیچ ئەگەرێک نییە بۆ داخستنى فڕۆکەخانە و وەستانى گەشتە ئاسمانییەکان”

تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی
SNN
بەڕێوبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى رایدەگەنێت “بەپێى ئامارەکان و ئەوەى لە جیهاندا دەبینرێت لە ئێستادا کۆرۆناى گۆڕاو بەشێویەکى خێراتر بڵاودەبێتەوە، بۆیە ئێمە لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى رێکارە خۆپارێزییەکانمان زیاتر کردووە”.
تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى لە لێدوانێکیدا بە SNNى راگەیاند “حکومەتى عیراق و هەرێم نزیکەى 20 وڵاتى دیارى کردووە کە ناتوانرێت سەفەرى بۆ بکرێت بە تایبەت ئەو وڵاتانەى کە ڤایرۆسەکە تێیدا تەشەنەى کردووە، بەڵام لەو وڵاتانەوە هاووڵاتیانى عیراقى دەتوانن بێنەوە بەمەرجێک بیسەلمێنن کە هاووڵاتى عێراقین و دەبێت پشکنینى تایبەت بە کۆرۆنایان کردبێت”.
وتیشى: “لە نێو فڕۆکەخانەدا رێکارى توند گیراوتە بەر سەبارەت بە خۆپارێزى و هاوکات هیچ گەشتیارێک بەبێ بەستنى ماسک و مەوادى پاکژ کەرەوە رێگا نادرێت بێتە نێو فڕۆکەخانەوە و کارمەندانیش فەرز کراوە بە سەریاندا کە دەبێت رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێبکەن”.
هاوکات ئاماژەى بەوەشکرد “لە ئێستادا هیچ ئەگەرێک نییە بۆ داخستنى فڕۆکەخانە و وەستانى گەشتە ئاسمانییەکان”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









