
SNN
تەندروستی هەولێر رایگەیاند، 14 حاڵەتی دیکەی توشبوون بە کۆرۆنای گۆڕاو، کە سەرجەمیان دانیشتووی پارێزگای هەولێرن، تۆمارکردووە.
بە پێنج توشبووەکەی دوێنێ یەکشەممەوە، تاوەکو ئێستا ١٩ حاڵەتی توشبوون بە زنجیرەی نوێی کۆرۆنا لە هەرێم، کە سەرجەمیان لە هەولێرن، تۆمارکراوە.
کۆرۆنای گۆڕاو، لەدوای ئەو گۆڕانکاریانەی بەسەر جیناتی ڤایرۆسی کۆرۆنادا دروستبووە، هاتووەتەئاراوە، ئەم جۆرە نوێیە کە سەرەتا لە بەریتانیا و ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپی بڵاوبووەوە، بەوە جیادەکرێتەوە کە زیاتر تووشی منداڵان دەبێت و خێراتر دەگوازرێتەوە.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا لە هەرێم، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم کۆدەبێتەوە و تاوتوێی رێکارە تەندروستییەکان دەکات.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









