هۆشیار زێباری: هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات

هۆشیار زێبارى، ئەندامى مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و وهزیرى دهرهوهى پێشووترى عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر رادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا و پێدانی نیوەی داهاتی خاڵە سنووریەکان بە حکومەتی ناوەند.
ئەوەشی روونکردەوە، بە گوێرەی ئەو پڕۆژە یاسایەی بۆ پەرلەمانی نێردراوە، هەرێم و بەغدا گەیشتوونەتە رێککەوتن، ئەوەی باس دەکرێت گوایە هەرێمی کوردستان پابەند نابێت بە رێککەوتنەکانەوە دوورە له راستییەوە.
شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی چەندین جار سەردانی بەغدایان کردووە بۆ جێکردنەوەی پشکی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق و کۆبوونەوەکان تا ئێستا بەردوامە، وا پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بدرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









