بەرەی عەرەبی کەرکوک، رەتیدەکاتەوە هێزێکی هاوبەش لە پێشمەرگە و سوپا بۆ کەرکوک پێکبهێنرێت

پێشمەرگە لە ناوچە دابڕاوەکان
SNN
نازم شەممەری جێرگری بەرەی عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک، بە تەواوەتی رەتی دەکاتەوە، کە هێزێکی هاوبەش لە پێشمەرگە و سوپای عێراق پێکبهێنرێت بۆ پاراستنی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان.
شەممەری بە سایتی “بغداد الیوم”ی راگەیاند: بەرەی عەرەبی کێشەی نییە لەسەر ئەوەی کە هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق زانیاری بگۆڕنەوە، بەڵام پێکهێنانی هێزی هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپا بەتەواوەتی رەتدەکەینەوە، بە هیچ شێوەیەک رێگە بەوە نادەین کە پێشمەرگە لە ژێر هیچ بیانویەکدا بگەرێتەوە کەرکوک یاخود ناوچە دابڕاوەکان.
هەروەها نەبیل بەکر ئەندامی بەرەی تورکومانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بە تەواوەتی رەتی دەکاتەوە کە هێزی هاوبەش لە نێوان سوپا و پێشمەرگە دروستبکرێت و دووبارە پێشمەرگە بەگەرێتەوە کەرکوک یاخود ناوچە دابڕاوەکان، بەرەی تورکومانی ئاماژەیان بەوەکردووە کە بەپێی دەستوور ئەرکی پێشمەرگە پاراستنی پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆکە نەک کەرکوک.
پێشتر جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: گەیشتووینەتە رێککەوتنێک کە هێزێکی هاوبەش لە نێوان سوپا و پێشمەرگە پێکبهێنین بۆ ئەو ناوچانەی کە تەماسن لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێڕاق.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









