وەزارەتی پێشمەرگە”داواکارین مووچە و شایستە داراییەکانی ئەمریکا هەموو هێزی پێشمەرگە بگرێتەوە”

کۆبوونەوەی وەزارەتی پێشمەرگە
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوەری، له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكا کەپێکهاتبوون لەكۆلۆنێل ڤۆرهیس، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له عێراق و كۆلۆنێل جولیات، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوەریان کۆبوەوە و داوای لێکردن موچە و شایستە داراییەکانی ئەمریکا هەمو هێزی پێشمەرگە بگرێتەوە.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، لهكۆبوونەوەیەکدا وەزارەتی پێشمەرگە و شاندی باڵای راوێژکارانی سەربازی ئەمریکا به وردی گفتوگۆیان له‌باره‌ی شایسته داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان کرد، وه‌زیری پێشمه‌رگه داوای به‌رده‌وامبون و فراوانی هاوكارییه‌كان و یارمەتیە داراییەکان بۆ سەرجەم هێزەکان کرد، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی ئه‌مریكاش له عێراق، بهڵێنیدا به بەزویی و بەشێوەیەکی جدی دیراسه‌ی ئه‌و پرسه بكه‌ن، جەختیشیانکردەوە له‌خه‌می باشكردن و چاكتر كردنی ژیان و گوزه‌رانی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌باشی تێده‌گه‌ن، هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر دوایین پێشهات و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش له عێراق و ناوچه‌كه، وه‌فدی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا ئاشكرایانكرد، له‌ئێستادا مه‌ترسیه‌كانی داعش و گروپه تیرۆریستیه‌كانی تر له فراوانبووندایه، ده‌خوازێت به‌زویی رێگریان لێبكرێت.
شۆرش ئیسماعیل لە کۆبوونەوەکەدا ئەوەشی روونکردنەوە، هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان جێی ستایش و بایه‌خی زۆری ئێمه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان له ئێستا و ئاینده‌دا، لای خۆشییەوە، کۆڵونێڵ ڤۆڕهێس، به‌ڵینی دا به‌زویی كار به‌و داوایه ده‌كه‌ن و دوای دیراسه‌كردنی خۆیان ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دهگهێیننهوه. وتیشی، ” له‌خه‌می ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه تێده‌گه‌ین و به جددی كار بۆ باشكردنیان ده‌كه‌ن”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









