
SNN
دوای ئەوەی پێنتاگۆن رایگەیاند، سەبارەت بە هێرشێکی مووشەکی لە سوریا زانیاری هەواڵگرییان لەگەڵ عێراق تاوتوێ کردووە، وەزارەتی بەرگری عێراق ئەو هەواڵەی بەدرۆخستەوە.
وەزارەتی بەرگری عێراق لە تویتێکدا نوسیویەتی: “قسەکانی وەزیری بەرگری ئەمریکا لەبارەی گۆڕینەوەی زانیاری هەواڵگری لەگەڵ عێراق لەپێش ئەنجامدانی چەند هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەیەکی سوریا تووشی سەرسوڕمانی کردین”.
راشیگەیاندووە: “لەگەڵ ئەوەی رەتیدەکەینەوە کە شتی وا روویدابێت، جەخت دەکەینەوە کە هەماهەنگییەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی سنووردارکراوە بە شەڕی دژ بە داعش و ئەو هەڕەشەیەی کە لەسەر عێراق دروستیکردووە، بە ئامانجی ئەوەی کە پارێزگاری لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق بکرێت”.
ئەمریکا هێرشی کردە سەر دوو گروپی چەکداری نزیک لە ئێران، لە دێرەزوور کە دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای سوریا و هاوسنوورە لەگەڵ عێراق، لەدوای هێرشەکانیش پێنتاگۆن بانگەشەی ئەوەی کرد لەگەڵ عێراقدا زانیاری هەواڵگریان گۆڕیووەتەوە، وتیشی “هێرشەکان لە تۆڵەی ئەو هێرشە مووشەکیانەبوون کە کرانەسەر هەولێر و بەغدا”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









