
SNN
ئاسایشی هەولێر بە تۆمەتی “ناوزڕاندن” سکاڵای لەسەر رۆژنامەنووس شێروان شێروانی تۆمارکردووە و بەوهۆیەوە ناوبراو گواستراوەتەوە بۆ بنکەی پۆلیس بە مەبەستی لێکۆڵینەوە.
بەشدار حەسەن، پارێزەری شێروان شێروانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: “سکاڵاکەی ئاسایشی هەولێر لەسەر ئەوەیە گوایە لەکاتی دادگاییکردنیدا تەشگیری بە ئاسایش کردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەو تۆمەتە هەڵبەستراوە، چونكە ئەو رۆژنامەنووسە بەهیچ شێوەیەك ناوی ئەو هێزانەی نەزڕاندووە.
رۆژی 16ی ئەم مانگە، دادگای تاوانی ههولێر، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج لە دەستگیرکراوانی بادیناندا سەپاند ئەوەش نیگەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لێکەوتەوە.
لەئێستادا داکۆکیکارانی ئەو رۆژنامەنووسانە لەهەوڵدان دادگای تێهەڵچوونەوە بڕیارەکە هەڵبوەشێنێتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









