فڕۆکەیەکی رووسی لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی لایەنگرانی تورکیا لە سوریا کەوتەخوار

وێنەیەکی ئەرشیفی
SNN
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند “هێلیکۆپتەرێکی رووسی لە باکوری سوریا کەوتووەتە خوار کە میلیشیا هاوپەیمانەکانی تورکیا تیایدا باڵادەستن”.
روانگەکە روونیکردووەتەوە “فڕۆکەکە لە نێوان هەردوو گوندی قاسمیە و ریحانیەدا کەوتووەتە خوار لە تەلتەمەر سەربە پارێزگای حەسەکە، لە نزیک بنکەی سەربازیی مەباقر کە رووسەکانی لێن”.
تائێستا نازانرێت فڕۆکە رووسییەکە کەوتووەتە خوار بەهۆی هەڵەیەکی میکانیکییەوە یان خراوەتە خوار، بەپێی هەندێک سەرچاوە ستافەکەشی تووشی برینی سەخت بوون و باری تەندروستییان جێگیر نییە.
ئەوەی جێی وەبیرهێنانەوەیە ئەوەیە کە لە ئێستادا رووسیا خەریکی خۆ سەپاندنە لەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی رژێمی سوریادان، بەتایبەت باکوری خۆرهەڵاتی سوریا.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









