
سێرگی لاڤرۆڤ
SNN
وەزارەتی دەرەوەی روسيا رايگەياند:” ئەگەر ئەمريکا سزا بەسەر روسيادا بسەپێنێت لە دۆسييەی ناڤالنيدا وەڵامدانەوەمان دەبێت”.
ئەمڕۆ سێشەممە، سێرگی لاڤرۆڤ وەزيری دەرەوەی روسيا رايگەياند:” مۆسکۆ وەڵامدانەوەی دەبێت بۆ هەر جۆرە سزايەکی نوێی کە ئەمريکا بيسەپێنێت بەسەرياندا، لەسەر دۆسييەی زيندانيکردنی ئەلێکس ناڤالنی سەرکردەی ئۆپۆزسيۆنی روسيا”.
ئەم قسانەی لاڤرۆڤ دوای ئەوەدێت بەشیک لە ميديا جيهانييەکان لە زاری دوو سەرچاوەی ئەمريکی ئاگادار لە دۆسيەکە بڵاويانکردەوە، پێدەچێت ئەمريکا سزا بەسەر روسيادا بسەپێنێت لەسەر دۆسييەی ژەهرخواردکردنی ناڤالنی.
ساڵی رابردوو کۆشکی سەرۆکايەتی روسيا رەتی کردەوە دەستيان هەبووبێت لە نەخۆشکەوتنی ناڤالنيدا و رايگەياند:” هيچ بەڵگەيەکمان بەرچاو نەکەوتووە کە ناڤالنی ژەهر خوارد کرابێت”.
رۆژی ١٨ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، لەدوای گەڕانەوەی ناڤالنی بۆ روسيا لەلايەن پۆليسی ئەو وڵاتەوە لە فڕۆکەخانەی مۆسکۆ دەستگيرکرا، ئەوەش شەپۆلێکی ناڕەزای لايەنگرانی بەدوادا هات و داوايانکرد ئازاد بکرێت.
لە چەند رۆژی رابردووشدا پارێزەرەکەی ناڤالنی رايگەياند:” لە مۆسکۆوە گواستراوەتەوە بۆ زيندانێکی ناديار”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









