“لە ئێستادا سەرقاڵى خزمەتکردنى سلێمانیم و بیر لە خۆکاندیدکردن ناکەمەوە”

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی
SNN
پاش روونکردنەوەى لەبارەى خۆ کاندید بوونى بۆ سەرۆکى لیستى گۆڕان د.هەڤاڵ ئەبووبەکر، رایگەیاند” من لە ئێستادا سەرقاڵى خزمەتکردنى سلێمانىم و بیر لە خۆ کاندیدبوون ناکەمەوە و بزووتنەوەکەشم هەر ئەکێکم پێ بسپێرێت ئەوا ئامادەم بۆ جێبەجێ کردنى”.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى لە وەڵامى پرسیارێکى snnدا لە بارەى خۆ کاندید کردنى بۆ سەرۆکى لیستى گۆڕان لە هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عێراق رایگەیاند :”هەموو ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستیەوە کە باس لە کاندید بوونم دەکەنەوە من بۆ خزمەتکردنى شارى سلێمانى خۆم کاندید کرد لە رابردوو توانیم ئەو متمانە بەدەستبهێنم و لە ئێستا سەرقاڵى خزمەتکردنى ئەو شارەم و بیرم لە خۆ کاندید بوون نەکردۆتەوە”.
وتیشى “پرۆژە خزمەتگوزاریەکان لە شارى سلێمانى دەستى پێکردووەتەوە و لە ئێستاشدا گرنگترین پرۆژە شەقامى 100مەتریە و چاومان لەسەر هەنگاوەکانى ئەو پرۆژەیەیە”.
هاوکات لە بارەى ئامادەکاریەکانى نەورۆزەوە ئاماژەى بەوە کرد”بە پێى رێنمایەکانى وەزارەتى ناوخۆ هیچ چالاکیەکى فەرمى بەڕێوەناچێت داواش لە هاووڵاتیان دەکەین بە خۆپارێزیەوە سەیران و خۆشیەکانى خۆیان ئەنجامبدەن”.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









