دۆسیەیەکی تایبەت بە بەهەدەردانی 4 ملیار دۆلار لە عێراق ئاشکرا دەبێت

پارەی عێراقی
SNN
پەرلەمانتارێکی عێراق رایدەگەیەنێت “هەوڵێک هەیە بڕی 4 ملیار دۆلار لە پرۆژەیەکی پاککردنەوەی سوێراوێکی بەسرە بەهەدەر ببرێت کە لەنێوان کۆمپانیایەکی بەریتانی و چەند سیاسییەکدا دەست تێکەڵاو کردن هەیە”.
عالیە نسەیف دەڵێت: “پرۆژەکە بۆ پاککردنەوەی ئاوی بەسرەیە لە خوێ، کە لەسەر قەرزی بەریتانیا دەرچووە و کۆمپانیای بی ووتەر هۆڵدینگ سەرپەرشتی دەکات”.
وتیشی: “سەردەستەی کارەکە بەڕێوەبەرێکی بانکە لە شاری بەسرە و دەیەوێت پرۆژەکە بۆ ئەو کۆمپانیایە دەربچێت کە کۆمپانیایەکی گەندەڵە و پارەیەکی زۆری دزیوە پێشتر”.
ئاشکراشیکردووە باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە عێراق کە ئێستا راوێژکاری کۆمپانیاکەیە، بەهاوکاری لەگەڵ چەند راوێژکارێکی تری عێراقی دەیەوێت ئەو کارە بکات و دواتر بە بیانووی نەبوونی ئاسایش پارەکە بۆ خۆیان ببەن و پاشان خەڵکی عیراق باجی دانەوەی 4 ملیار دۆلار بدات.
بەوتەی عالیە نسەیف، سکاڵا دراوەتە دەستەی نەزاهە و چاوەڕێن وەڵامی ئەو سکاڵایە وەربگرنەوە تا رێ لەو بەهەدەردانە گەورەیە بگیرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








