
SNN
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ د.بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە دەباشان کۆبوونەوە و باسیان لە چارەسەرکردنی پرسی بودجە و مووچە و چەند پرسێکی دیکە کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی ھەرێم و عێراق كرا و بەبایەخەوە باس لە رێوشوێنەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا کرا.
هەروەها جەخت لە کاری ھاوبەش و ھەماھەنگی زیاتر کرایەوە لەپێناو سەقامگیری سیاسی و ئابووری و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا دەرچەکانی چارەسەرکردنی بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم خرایەبەرباس. دەستوور وەک مەرجەعی تێپەڕاندنی دۆخەکە و گەیشتن بە رێکكەوتن وەسفکرا. خستەگەڕی ھەوڵەکان و گفتوگۆ لەنێوان لایەنە سیاسییە عێراقییەکان و ھەرێم دووپاتکرایەوە بۆ بونیادنانەوەی متمانە و کاری ھاوبەش، کە ئەم ھەنگاوەش لە خزمەت بەرژەوەندی گشتیدا دەبێت.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









