
دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
پەرلەمانتارێکی عێراق رايگەياند: “تا ئێستاهيچ رێککەوتنێکی سياسی لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 بوونی نییە”.
ڕياز مەسعودی پەرلەمانتاری فراکسيۆنی سائيرون لە پەرلەمانی عێراق لە چاوپێککەوتنێکی تەلەفيزيۆنيدا رايگەياند: “دانانی پڕۆژەياسای بودجە لە بەرنامەی کاردا مانای تێپەڕاندنی پرۆژەياساکە نييە، هەردوو پرۆژەياسای دادگای فيدڕاڵی و بودجە ناکرێت بەبێ رێککەوتنی سەرەتای تێبپەڕێنرێت”.
وتيشی “هەفتەی داهاتوو چارەنوسساز دەبێت بۆ هەردوو پڕۆژەياساکە، لێکتێگەيشتنی تەواوەتی و تێپەراندنی ئەو کاتە دەبێت کە لايەنە سياسييەکان کۆکبن لەسەر بودجە”.
دەشڵێت “تا ئێستا ناکۆکييەکان لەسەر ماددەکانی پڕۆژەياسای دادگای فيدڕاڵی بەردەوامی هەيە”.
بريارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و لەدوای ئەوەی 150 پەرلەمانتار داوايانکرد پڕۆژەياسای بودجە خراوەتە بەرنامەی کارەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









