
داهێنەری کاسێت
SNN
داهێنەری کاسێت کە پیاوێکی هۆڵەندییە بەناوی لۆ ئۆتنز و بە خاوەنی یەکەم کاسێتی دەنگیی دادەنرێت لە شەستەکانی سەدەی رابردوو، لە تەمەنی 94 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
خانەوادەی ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاندووە کە هەفتەی رابردوو ئۆتنز لە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی دۆزیل کۆچی دواییکردووە.
ناوبراو کە ئەندازیار بووە، ساڵی 1960 لە کۆمپانیای فیلیپس کاریکردووە و سەرقاڵی پەرەپێدانی کاسێتەکانی دەنگ بووە بە بەردەوامی و جێی سەرسامیی هاوڕێکانی بووە.
رۆژی 30 ئابی ساڵی 1963 ئۆتنز یەکەم کاسێتی دەنگیی لە داهێنانی خۆی لە پیشانگەی ئەلیکترۆنیات لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا نمایشکرد.
ئەو ئەندازیارە هۆڵەندییە هەر زوو بۆندی لەگەڵ کۆمپانیاکانی فیلیپس و سۆنی مۆر کرد، دەستیشی هەبوو لە دروستکردن و داهێنانی (سی دی)شدا.
ساڵی هاشتاکانیش کە سی دی بەرهەمهێنا، نزیکەی 200 ملیۆن دانەی فرۆشت لە بازاڕەکاندا.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









