رێنمایی نوێ لەبارەی کارتی نیشتمانییەوە بۆ ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن بڵاودەکرێتەوە

كارتى نیشتمانیی عێراق | فۆتۆ: حكومهتى عێراق
SNN
بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی لەبارەی مامەڵەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانییەوە رێنماییەکی نوێ بۆ ئەو هاووڵاتیانەی کە لە دەرەوەی وڵاتن بڵاوکردەوە.
رەگەزنامە سلێمانی لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی سەندیکای پارێزەرانی سلێمانی کردووە ئاماژەی بەوەداوە، کە ئەو ھاووڵاتییانەی لە درەوەی عێراق نیشتەجێن و سەبارەت بە دەرھێنانی بریکارنامە بۆ ئەو کەسەی کە مامەڵەکەیان بۆ دەکات وەک دەرھێنانی کارتی نیشتمانیی و وێنەی تۆمار، پێویستە بریکارنامە گشتی یان تایبەت بە زمانی عەرەبی بێت و هەروەها تایبەت بێت بە راییکردنی مامەڵەی کارتی نیشتمانی.
ئاماژە بەوەشکراوە کە دەبێت وێنەی هەردوو (وەکیل و موکل)ی لەسەر وەکالەکە بێت، ئەگەر وێنەی لەسەر نەبێت ئەوا دەبێت بەڵگەنامەی ژیان (شهادة حیاة) موکل بهێنت بۆ فەرمانگەی کارتی نیشتمانی.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









