یوسف محەمەد “گفتوگۆی نیشتمانی” مستەفا کازمی شکێنەری سەهۆڵبەندی لایەنە سیاسییەکانە

SNN
یوسف محەمەد سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی هاوپەیمانی (هیوا) گفتووگۆی نیشتمانی کە مستەفا کازمی داوایی کردووە بە “شکاندی سەهۆڵبەند”ی لایەنە سیاسییەکان ناودەبات.
یوسف محەمەد لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ هەینی ئاماژەی بەوەکرد، ئەو گفتووگۆیەی کە مستەفا کازمی داوای کردووە لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق زۆر گرنگە بۆ لەم کاتەدا بەهۆی ئەوەی وڵاتەکە بەدەست گرفتی ئابووری و سیاسیەوە دەناڵێنێت، گرنگە لەکاتی ئێستادا گفتووفۆیەکی جدی و راشکاوانە لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا بوونی هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا نوێنەری خۆپیشاندانەکانی عێراقی تێدابێت، بۆ ئەوەی کێشەکان دیاریبکرێت و بتوانین عێراقی تێدا رزگاربکرێت.
روونیشیکردەوە، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکان کە دەتوانین لە گفتووگۆکەدا باسی بکەین، پەیوەندییەکانی عێراقە بە وڵاتانی دەرەوە، بۆ ئەوەی بگەینە لێکتێگیشتنێک تا وڵاتەکەمان لەو کێشەو ناکۆکیانە دوربخەینەوە کە ئێستا بوونی هەیە، هەروەها باس لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق بکەین و باشترین میکانیزمی بۆ هەڵبژێرین تا بە شێوەیەکی شەفاف پرۆسەکە ئەنجامبدرێت و دوربێت لە چەک و کێشە سیاسییەکانی عێراق.
هەروەها یوسف محەمەد “گفتووگۆی نیشتمانی” کە مستەفا کازمی داوای لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق کردبوو بە شکێنەری ئەو سەهۆڵبەندە ناودەبێت کە لە نیوان هەندێک لایەنی سیاسی عێراقیدا بوونی هەیە لەگەڵ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ هەندێک لەو کێشانەی کە ئێستا بوونیان هەیە لەگەڵ خۆ ئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.
8ی ئازار مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای “گفتووگۆی نیشتمانی” لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییەکانی عێراق کرد لەژێر بنەمای بەرژەوەندی وڵات و سەروەری و ئەمنییەتی.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









