بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی: سێ داواکاری خوێندکارانی پۆلی 12 جێبەجێ کراون

SNN
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند وەڵامی ناڕەزیاتی بەشێک لە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دایەوە و رایگەیاند: “بەشێک لە داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێن”.
لە وەڵامی کۆمەڵێک خوێندکاری پۆلی 12 کە دوێنێ و ئەمڕۆ لە قەزای سەیدسادق و سلێمانی گردبوونەوە، دڵشاند عومەر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: “سێ داواکاری ئەو خوێندکارانە جێبەجێکراون، تاقیکردنەوەکان کە رۆژە نارۆژێک بوون کراون بە هەفتەی دوو تاقیکردنەوە، واتە لە 25ی مانگ کە خولی یەکەم دەستپێدەکات بۆ 22ی هەشت تەواوەبێت”.
تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم کە 22ی سێیە دوادەخرێت بۆ ئەوەی خوێندکاران وانەی زیاتر بخوێنن، دوایین داواکاریش کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن بوو، بۆ ئەوە بڕیاردراوە لیژنەیەکی پسپۆڕ دیراسەی ئەو بابەتە بکات و ئاگاداریان دەکەینەوە لە کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن.
وتیشی: ئەو داواکاریەی کە رەتمانکردووەتەوە ئەوەیە، خوێندکاران 40 رۆژ لە ماڵەوە بن، کە ئەمە زۆر دەخایەنێت، ئەمەمان پێوتوون”.
راشیگەیاند: پەیامم بۆ مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی خوێندنگاکان ئەوەیە، پەلە لە پرۆگرامی خوێندندا نەکرێت، هەروەها پۆلەکان لێکنەدرێن(دەمج) چونکە مەترسی تەندروستی هەیە، زانیاریمان هەیە مامۆستای تووشبووی کۆرۆنا دەچێتەوە پۆلەکان کە ئەمە مەترسیدارە لەرووی تەندروستییەوە.
سەبارەت بە تووشبووانی کۆرۆناش لە خوێندنگاکان وتی: “75 خوێندکار و 23 مامۆستا تووشی کۆرۆنابوون”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









