
لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا
SNN
بههۆی ساختهكردنی بڕوانامهی توانستی ئینگلیزی، ژمارهیهك خوێندکاری خوێندنی باڵا دهخرێنه لیستی ڕهشهوه و مافی خوێندنیان لە هەموو زانكۆكانی كوردستان لێوهردهگیرێتهوه.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، بەهۆکاری ئەوەی بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزیان ساختە کردووە، بڕیاریداوە 24 خوێندکار خوێندنی باڵا لە ماستەرو دكتۆرا بخاتە لیستی رەشەوە و مافی خوێندیان لێوەربگرێتەوە.
بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، كه مێژووەی بڕیارەکە بۆ ساڵی 2019 دەگەڕێتەوە باس لەوەکراوە، بۆ ساڵی خوێندنی “2016- 2017” لە زانكۆی سەلاحەدین لە هەولێر، 24 خوێندکار خوێندنی باڵا لە ماستەرو دكتۆرا، بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزییان ساختە كردووە، بەو هۆکارەش خراونەتە لیستی رەشەوەو مافی خوێندنیان لە هەموو زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لێوەرگیراوەتەوە.
پێشتر لەسەر خوێندنی پەرلەمانتارانی عێراق و کوردستان و پلە تایبەتەکانی حکومەتی هەرێم، ئەنجومەنی شورا روونکردنەوەی داوە، کە ئەو کەسانە لەوكاتەی لە پۆستەكانیاندان، بۆیان نییە داواکاری پێشكەشی خوێندنی باڵا بكەن، بەو پێیەی لەیەك كاتدا کۆکردنەوەی هەردوو کارەکە بەیەکەوە ناکرێت.
شایهنی باسه، لەو ژمارە خوێندکار بەشێکیان کەسانی سیاسی و بەرپرس و، تەنانەت پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستانی تێدایە، ئەوەش لە کاتێکدایە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بۆ ساڵی “2020-2021” ئاسانکاری کرد، کە خوێندنی باڵا پاش تەواوکردنی کۆرسی خوێندنیش توانستی زمان پێش بخەن ڕێگەپێدراوە و پێش پێدانی بڕوانامە.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
6 خولهك لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
28 خولهك لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
6 خولهك لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
28 خولهك لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









