
شەمیمە بیوگم بە پەچە و بێ پەچە
SNN
میدیاکانی بەریتانیا چەند وێنەیەکی شەمیمە بیگوم-یان بڵاوکردووەتەوە کە بە بووکەکەی داعش ناسراوە، لەچک و پەچەکەی فڕێداوە و بە جلوبەرگێکی ئاساییەوە دەرکەوتووە.
وێنەکانی بووکەکەی داعش لە کەمپی رۆژ گیراون کە لە رۆژئاوای کوردستان بۆ کۆکردنەوەی ژن و منداڵەکانی داعش بنیات نراوە و خۆشی وێنەکانی داوەتە میدیای وڵاتەکەی.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لەسەر یەکێک لە وێنەکانی ئەو ژنە 21 ساڵە نووسیوێتی “جیابوونەوە لە رابردووی خۆی کە رابردوویەکی داعشی بووە”.
شەمیمە بیگوم لەتەمەنی 15 ساڵی چووەتە نێو داعش و بە رەگەز بەنگالییە، دوای ئۆپەراسیۆنی باغۆزیش لە شارۆچکەکە هەڵات و مانگی دووی ساڵی 2019 لە کەمپێکدا کوڕێکی بوو، دواتر لە کەمپێکی باکووری سوریا کوڕەکەی گیانیلەدەستدا.
پێشتر رایگەیاندبوو، دەیەوێت لە بەریتانیا منداڵەکەی گەورەبکات، دەشڵێت پێشتر دوو منداڵی دیکەی لە برسان و بەهۆی نەخۆشی گیانیانلەدەستداوە.
یاگۆ ریدیک هاوژینی ئەو کچە بەریتانیەش کە چەکدارێکی هۆڵەندی نێو داعشە، لە گرتووخانەیەکی هەسەدە دەستبەسەرە.





ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
11كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









