
سەرۆککۆماری تورکیا
SNN
پاسەوانە تایبەتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا خۆی کوشت و نامەیەکیشی جێهێشتووە دەڵێت: “بەردەوام لەکاتی ئەرکدا دووچاری هەڕەشە و فشارێکی زۆر بووەتەوە”.
رۆژنامەی جومهوریەتی تورکیا نووسیوێتی: “محەمەد عەلی بولوت ماوەیەک بوو نەچووەتە سەر کار و تەلەفؤنەکەشی داخراوە، دواتر دەرکەوتووە لە شوقەکەی خۆیدا بە کوژراویی دۆزراوەتەوە و نامەیەکیشی دوای خۆی جێهێشتووە”.
ئەو ئەفسەرەی هەواڵگریی تورکیا لە نامەکەیدا نووسیوێتی: “هەموو کەس کەرامەتی هەیە و نابێت بەردەوام سەرکۆنە بکرێت و ئیهانە و هەڕەشەی بەردەوام و فشاری زۆری لێ بکرێت”.
لە کۆتایی نامەکەیدا ئەوەشی نووسیوە “کە نایەوێت هیچ بەرپرس و دەسەڵاتدارێک بۆ پرسەکەی ئامادە بن” تا ئێستاش هۆکاری خۆکوشتنی ئەو پاسەوانەی ئەردۆغان ئاشکرا نەکراوە.
چەندین لایەنی سیاسی و رێکخراوی مافی مرۆڤ لە ئێستادا هەوڵدەدەن دەزگا ئەمنییەکان قایل بکەن هۆکاری تەمومژاویی خۆکوشتنی پاسەوانەکە ئاشکرا بکرێت بۆ رای گشتی”.
کۆتایی مانگی رابردوو پارتی گەلی کۆماریی کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنە، راپۆرتێکی بڵاوکردەوە لەبارەی رێژەی خۆکوشتن لە تورکیا لەو کاتەوەی ئاکەپە جڵەوی دەسەڵاتی گرتووەتە دەست.
راپۆرتەکە ئاشکرایکردووە رێژەی خۆکوشتن لە وڵات 48٪ زیادیکردووە، کە دەکاتە 65 کەس هەفتانە، بەهۆکاری ئابووریش دیاردەکە بە رێژەی 38٪ لەنێوان ساڵانی 2017 – 2019 زیادیکردووە.
غەمزە ئاک کوچ جێگری سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری دەڵێت: “ساڵی 2019 زیاتر لە 3406 کەس خۆیان کوشتووە، دەشڵێت: “4 لە 10 کەس کە مردنیان پێباشترە، هۆکارەکەی نازانن، واتا 42٪ی ئەو کەسانەی لە ژیان وەڕزن، نازانن بۆ حەز دەکەن بمرن”.
راپۆرتەکە باسی ئەوەشیکردووە کە لەنێوان ساڵانی 2017 – 2019 لەژێر دەسەڵاتی پارتەکەی ئەردۆغاندا 9916 کەس خۆیان کوشتووە.
لە کۆتاییدا راپۆرتەکەی ئەو پارتە بەرهەڵستکارە دەریخستووە کە لە ساڵی 2017 – 2019 رێژەی خۆکوشتن زیادیکردووە بە رێژەی 38٪ کە لە ساڵی 2002 – 2019 ئەوەندە نەبووە.
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









