
کۆرۆنا لە ئەوروپا
SNN
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەڵسەنگاندنی بۆ ڤاکسینە بەریتانییەکە کرد و دەڵێت “هیچ مترسییەکی نییە و تووشبووان دەتوانن بەکاری بهێنن”.
ئیمەر کۆک بەڕێوەبەری ئەوروپای رێکخراوەکە رایگەیاند “باوەڕی تەواومان هەیە کە پێکوتەکە هیچ مەترسییەکی نییە و شایانی ئەوەیە بەبێ ترس بەکاربهێنرێت”.
وتیشی: “پاش هەڵسەنگاندن بۆمان دەرکەوتووە کە سوودەکانی زیاترن لەکاریگەرییە لاوەکییەکانی و هەموو ئەو تەمەنانەی دیاریکراون ڤاکسینەکە وەربگرن، دەتوانن خۆیانی پێ بکوتن”.
رۆژی دووشەممەی رابردوو ئەدهانۆم گیبریسۆس بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی وتی: “رۆژی سێشەممە هەڵسەنگاندن بۆ سەلامەتیی پێکوتەی ئەسترازینیکای بەریتانی – سویدی دەکەن بۆ ئەوەی بزانن تا چەند سەلامەتە لەڕووی بەکارهێنانەوە”.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئەدهانۆم وتی: “لیژنە تایبەتەکانی رێکخراوەکەی کە لە ڤاکسینەکان دەکۆڵنەوە، هەموو داتا و ژمارەکان تاوتوێدەکەن”.
بایکۆتکردنی ڤاکسینەکەش لەلایەنی هەندێک وڵاتی ئەوروپییەوە بەلای ئەو بەڕێوەبەرەوە وەک رۆتینێک سەیر کرا و وتی: “کە ئەوە نیشانەی ئەوەیە کەرتی تەندروستیی ئەو وڵاتانە چالاکن”.
لە ئێستادا هەریەک لە تایلاند لە ئاسیا و دانیمارک، ئایسلاندا، نەمسا، ئیتالیا، ئێرلەندا، بولگاریا و نەرویج و هۆڵەندا لە ئەوروپا بەکارهێنانی ڤاکسینەکەیان راگرتووە.
کێشەکەش لە نەرویج سەریهەڵدا کاتێك کە 3 لە کارمەندانی تەندروستی ڤاکسینی ئاسترازێنیکایان وەرگرت و دواتر بەهۆی خوێنبەربوون و مەینی خوێن لە نەخۆشخانە خەوێندران.
هۆکاری هەڵپەساردنی ڤاکسینی ئاسترازێنیکای بەریتانی – سویدی زانستی بێت یان سیاسی، ڤاکسینەکە لە رکابەری نێو بازاڕە گەرمەکەی ڤاکسین لە ئەوروپا و جیهان تاڕادەیەک دووردەخاتەوە و دەرفەت بۆ ڤاکسینەکانی فایزەری ئەمریکی ئەڵمانی، مۆدێرنا و جۆنسن ئەند جۆنسنی ئەمریکی بۆ فرۆش و کاریگەری زیاتر دەکات.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









