شيروان ميرزا: ئەمجارە وه‌فدی هه‌رێم له رێككه‌وتنه‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت

شاندی دانوستانکاری هەرێم له به‌غدا | فۆتۆ: SNN
SNN
ئەندامێکی ليژنەی دارايی و ئابوری لە پەرلەمانی عێراق رايگەياند: “زۆر كێشه‌ی گه‌وره‌مان نییه بۆیه پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر بودجه بێته په‌رله‌مان هه‌م رێككه‌وتنه‌كه ده‌كرێت هه‌م وه‌فدی هه‌رێمیش له رێككه‌وتنه‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت”.
شيروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لەپەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکيدا رايگەياندووە: “وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی حکومەت گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌غدا، بۆچوونەكانمان زۆر لێک دوور نییە واته مه‌جالی زۆری تێدایه بگه‌ینه رێككه‌وتنێكی باش”.
وتيشی، زیاتر لەجارێک لەناو کۆبونەوە قوباد تاڵەبانی رایگه‌یاندووە، چ به‌نه‌وت بیانه‌وێت چ به‌نرخی نه‌وت بیانه‌وێت ئه‌وان ئاماده‌ن و پابه‌ند ده‌بن”، دەشڵێت “ئەمجارە شاندی هەرێم بە دەست بەتاڵی ناگەرێنەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “من پێموایه له‌ناو پڕۆژه‌یاساكه‌دا گه‌ره‌نتی داده‌نرێت بۆ هه‌ردوولا واته چ ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بێت به‌غدا هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ک نه‌نێرێت چ ئه‌گه‌ر به‌غدا پابه‌ند نه‌بێت هه‌رێمیش ئیلتزام نه‌كات به راده‌ستكردنی نه‌وته‌وه”.
شيروان ميرزا سەبارەت بە پێشنيازی رادەستکردنی 460 هەزار بەرميل لەبری 250 هەزار بەرميل بە بەغدا دەڵێت: “تائێستا به‌ناڕه‌سمی پێمان وتراوه به‌ڕه‌سمی نه‌خراوه‌ته به‌رده‌ستی ئێمه وه‌كو كورده‌كانی لیژنه‌ی دارایی و وه‌كو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و وه‌كو وه‌فدی هه‌رێمی كوردستانیش چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین به‌ڕه‌سمی بمانده‌نێ”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
22كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









