
نەوت
SNN
نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جيهاندا بەشێوەيەکی بەرچاو دابەزی و يەک بەرميل نەوتی خاوی برێنت بە 62 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی، بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان: “نرخی يەک بەرميل نەوتی خاوی برێنت بۆ 63 دۆلار و16 سەنت دابەزيوە و نەوتی ئەمريکيش بە 59 دۆلار و87 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت”.
هاوکات، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاويکردەوە: “بۆ شەشەمین رۆژ لەسەر یەک نرخی نەوت دابەزیينی بەخۆوە بينيوە، لەم هەفتەیەدا بە رێژەی %9 نرخەکەی دابەزيوە، ئەوەش بەهۆی سەرهەڵدانی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئەوروپا و راگەياندنی قەدەغەی هاتووچۆ و کەرەنتين لە زۆربەی وڵاتاندا کە بووەتە هۆی کەمبونەوەی خواست لەسەر نەوت.”
لە دوو هەفتەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، شارەزايانی ئابوری پێشبينی بوژانەوەی ئابوری جيهانيان کرد، ئەوەش بەهۆی دۆزينەوەی ڤاکسينی کۆرۆنا و گەيشتنی بە زۆرێک لە وڵاتان.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









