
باران بارین
SNN
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند: پێشبینی دەركرێت رۆژی دووشەمە نمەبران دەستپێدەكات و رۆژی سێشەمە بە لێزمە باران دەبارێت و تا ڕۆژی پێنج شەمە باران بارین بەردەوام بێت.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، ئێواره‌ى ڕۆژى دوو شه‌ممه پێشبينى ده‌كرێ ئاسمانى ناوچه‌كه‌مان بگۆڕێت بۆ نيمچه هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو له‌گه‌ڵ بارينى كه‌مێك نمه باران به تايبه‌ت له ڕۆژئاواى هه‌رێم و ناوچه شاخاويه‌كان.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ڕۆژى سێ شه‌ممه له دواى نيوه‌ڕۆ وه شه‌پۆلێكى باران بارين زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێم بگرێته‌وه له ناوچه شاخاويه‌كان بارانى به‌لێزمه و وه له سه‌نته‌ري شاره‌كانيش نمه باران و هه‌ندێ كاتيش بارانى مام ناوه‌ند ده‌بارێ وه هه‌ندێ جار هه‌وره تريشقه‌شى له گه‌ڵ ده‌بێت وه خێرايى با (20-30)كم/س ده‌بێت، هه‌ندێ كاتيش ده‌گاته سه‌رووى 33كم/س.
باران بارین بە پێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ڕۆژى چوار شه‌ممه به شێوه‌ي بچڕ بچڕ به‌ردوام ده‌بێت به تايبه‌ت له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵات و باكورى ڕۆژهه‌ڵات وه له ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست نمه باران ده‌بارێت وه له شه‌ودا كاريگهريهكهى ته‌نها له ناوچه شاخاويه‌كان ده‌مێنێته‌وه.
ئاماژە بەوەشكراوە، ڕۆژى پێنج شه‌ممه كاريگه‌رى باران بارينه‌كه ته‌نها له ناوچه شاخاويه‌كانى باكور ده‌بێت له گه‌ڵ بارينى به‌فرێكى كه‌م له‌و ناوچانه له گه‌ڵ دابه‌زينى كه‌مى پله‌كانى گه‌رما پاشان كۆتايى دێت.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









