نەجات حسێن “هەولێر و سلێمانی بوونەتە ئەوروپا خەڵکی شیعە ئەمەی پێ قبوڵ ناکرێت”

نەجات حسێن سەرکردەیەتی رەوتی حیکمە
SNN
نەجات حسێن سەرکردەیەکی ڕەوتی حیکمە دەڵێت:”کاتێک خەڵکی خوارووی عێراق سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکەن، دەبینن ئەو دوو پارێزگایە وەکو ئەوروپای لێهاتووە، کەچی پارێزگاکانی خۆیان لە سەردەمی حوکمڕانی سەدام حسێن خراپترە، دۆخەکەیان پێ قبوڵ ناکرێت”.
یەکێک لەو سەرکردانەی رەوتی حیکمە سەبارەت بە هۆکاری پەنابردنی هێزە شیعەکان بۆ تێپەڕاندنی یاساکان بە زۆرینە و وەلا نانی ڕێککەوتن وتیشی، “بەشێک لە وەزارەتەکان لای عەرەبی سونە یاخود کوردن، ڕێژەی گەندەڵی تێیاندا بەرزە، کەچی تانە لە حوکمڕانی شیعە دەدرێت، بۆیە شیعە ناچارە هەندێک ڕێوشوێن بۆ باشکردنی حوکمڕانیەکەی بگرێتە بەر”.
ئەو جەختیشیکردەوە، “شیعە ناچارە بێ ڕازیبوونی لایەنی تر، بودجە پەسەند بکات، چونکە خوارووی عێراق زبڵخانەیە، لەکاتێکدا هەولێر و سلێمانی خەریکە دەبن بە ئەوروپا، خەڵکی خوارووی عێراق مافی خۆیانە بپرسن، کە هەردوولا لە حکومەتن، بۆ هەولێر و سلێمانی وایە و ناوچەکانی ئەوانیش لە سەردەمی سەدام خراپترە، پەرلەمانتارە شیعەکان لەژێر فشاردان، هەڵبژاردنمان لە پێشە، دەبێت شتێک بۆ خۆیان بکەن و خەڵک ڕازی بکەن، ئەگینا وەزعە مەترسیدارە و خەڵک توڕەیە”.
لایەنە شیعەکان هەوڵی پەسەندکردنی یاسای دادگای ئیتیحادی دەدەن، کە دەیانەوێت چەند شارەزایەکی ئیسلامی بکەن بە ئەندام لەو دادگایەدا و هاوشێوەی دادوەرەکان مافی دەنگدانیان هەبێت، ئەمەش لای کورد و بەشێک لە سونەکان، بەهەوڵێک بۆ بردنی عێراق بەرەو دەوڵەتی مەزهەبی لێکدەدرێتەوە، لەوبارەیەوە سەرکردەکەی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی دەڵێت”لەکاتی ڕووخانی بەعسدا، بەشێک لە لایەنە شیعەکان خوازیاربوون دەستوری عێراق هاوشێوەی ئێران بکەنە ئیسلامی، بەڵام بەشێکی تریان، دژی ئەمە بوون، وتیان: ئەمە ناکرێت، چونکە عێراق هەموو نەتەوە و پێکهاتەیەکی تێدایە، بۆیە بەئیسلامیکردنی عێراق قورسە، بەڵام لە دەستوردا دەرچوونی هەر بڕیارێکی دژ بە ئیسلام ڕێگە پێنەدراوە، بۆیە دانانی شارەزای ئیسلامی لەنێو دادگای ئیتیحادی بۆ ئەوە نیە دەوڵەت بەرەو مەزهەبی ببرێت، بەڵکو بۆ ڕێگرتنە لە بڕیاری دژ بە ئاین.”
لەبەشێکی تری گفتووگۆکەیدا کە لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا ئەنجامیداوە، نەجات حسێن سەرکردەی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی شیعی، ڕەخنەی لەو هێز و لایەنانە گرت کە دژی دانانی شارەزای ئیسلامین لەنێو دادگای ئیتیحادیدا، وتی”ئەو حیزبانە بەناوی مەدەنیەوە قسە دەکەن و ڕەخنە دەگرن، کەچی خەڵکیان لەگەڵ نیە، دەیانەوێت ڕای خۆیان بسەپێنن، ئەگینا دانانی شارەزای ئیسلامی واتای گۆڕینی دەستور نیە بۆ ئیسلامی.”
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









