بەریتانیا 624 ملیۆن دۆلار بۆ دۆزینەوەی ئەیمەن زەواهیری تەرخان دەکات

ئەیمەن زەواهیری
SNN
بەریتانیا 450 ملیۆن پاوەن کە دەکاتە 624 ملیۆن دۆلار بۆ دۆزینەوەی ئەیمەن زەواهیری، سەرۆکی رێکخراوی قاعیدە تەرخان دەکات.
میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، هێزە تایبەتەکانی ئەو وڵاتە بە بەکارهێنانی ئەو بودجەیە ئامادەکاری دەکەن بۆ بەدواداگەڕان، دەستگیرکردن یان کوشتنی ئەیمەن زەواهیری، کە پزیشکێکی میسریی تەمەن 69 ساڵە و دوای کوژرانی ئوسامە بن لە 2011، بووەتە سەرۆکی رێکخراوی قاعیدە.
هەریەکە لە هێزی تایبەتی ئاسمانی ناسراو بە “خزمەتگوزاری تایبەتی ئاسمانی” و هێزی دەریایی تایبەتی بەریتانی دەچنە پاڵ ئەو هێزە ئەمریکییانەی کە بەدوای زەواهیریدا دەگەڕێن.
ئەم بڕیارەی بەریتانیا دوای ئەوە دێت کە پۆلیسی ئەو وڵاتە رایگەیاند، “رێکخراوی قاعیدە بەنیازە لە بەریتانیا و ژمارەیەک وڵاتی دیکەی ئەوروپا زنجیرەیەک هێرش ئەنجامبدات”.
بۆ دۆزینەوەی زەواهیری، بڕیارە هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا پشت بەو زانیارییە هەواڵگرییانە ببەستن کە لەلایەن فەرمانگەی هەواڵگری نهێنی بەریتانیا، فەرمانگەی پەیوەندییە حکومییەکانی ئەو وڵاتە و سی ئای ئەیەوە کۆکراونەتەوە.
مانگی رابردوو، پۆلیسی لەندەن رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی قەدەخەی هاتووچۆوە، سێ پلانی هێرشی “تیرۆریستییان” لە بەریتانیا پووچەڵکردووەتەوە، هەروەها لە ساڵی 2017ـەوە 28 پلانی هێرشی “تیرۆریستی” پووچەڵکراونەتەوە.
هاوکات پێشتر لەبارەی ئەیمەن زەواهیری، چەند دەنگۆیەک بڵاوبوونەوە کە گوایە لە شوێنی خۆحەشاردنی لە یەکێک لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفغانستان بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە مردووە، بەڵام دەنگۆکان پشتڕاستنەکراونەتەوە .
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









