
بەکارهێنانی ڤاکسین
SNN
بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: زیاتر لە ملیۆنێک ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان کە لەلایەن هاوپەیمانێتی کۆڤاکسەوە بەرهەمهێندراوە.
د.ڕەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە لێدوانێکیدا بۆ SNN وتی: “ئەو جۆرەی ڤاکسینی کۆرۆنا کە لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە پشتیوانی کراوە و پارەی بۆ کۆکراوەتەوە، لەلایەن کۆمپانیاکانی ئەسترازینیکا و زانکۆی ئۆکسفۆردەوە بەرهەمهاتووە، لەدوای گەیشتنی بە عێراق پشکی هەرێمی لێدەدرێت”.
وتیشی: لەو 16 ڤاکسینەی کە دەگاتە عێراق، بە دووجار لێدەدرێت، واتە بەشی هەشت ملیۆن کەس دەکات، هەرێمی کوردستانیش پشکی لەو ڤاکسینەدا 20%ەو بۆ ملیۆنێک و 250 هەزار کەس لە هەرێم دابین دەکرێت.
سەبارەت بە کاتی گەیشتنی ڤاکسینەکە وتی: لەدوای گەیشتنی بە عێڕاق، دوای رۆژێک پێدەچێت بگاتە هەولێر و دواتریش دەگاتە شارەکانی دیکەی هەرێم.
د.ڕەهێڵ وتیشی: لە رابردوودا لە گفتوگۆدابووین لەگەڵ سێ کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ڤاکسین، بەڵام دواتر دڵنیاییمان پێدرا لەوەی عێراق پشکی هەرێم لە ڤاکسینەکان دەنێرێت، هەرێم لە ئێستادا هیچ گرێبەستێکی نییە بۆ ئەوەی راستەوخۆ ڤاکسینی کۆرۆنای بۆ رەوانەبکرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









