
بەختيار شاوەيس
SNN
وتەبێژی فراکسيۆنی يەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رايگەياند: “من پێموایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەگەر دەیەوێت رێکبکەوێت پێویستە ئەو بڕگە نوێيەی ماددەی 11 جێبەجێ بکات بەڵام بەشێوەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەغداد”.
بەختيار شاوەيس وتەبێژی فراکسيۆنی يەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکيدا رايگەياند “فشاری ئێمە وەکو فراکسیۆن و وەکو نەهجی یەکێتی بریتیە لە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا، پێمانوایە ئەگەر ئەمجارەش ڕێکنەکەون وە ئەگەر کێشەکان زیاتریش قوڵببێتەوە، لە دواجاردا دەرگای گفتوگۆ و رێککەوتن لەگەڵ بەغداد چارەسەرە”.
ئاماژەی بەوەشکرد “ئێمە گومانمان هەیە لایەنی تر تائێستا باوەڕی بە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا نەبووبێت بەڵام ئەوە گوشارەکانی ئێمەیە و فشاری ئێمەیە زۆر بەڕوونی وتراوە کەئەگەر رێککەوتن نەکرێت لەگەڵ بەغدا ئەوا یەکێتی تەحەمولی دەرهاویشتەکانی دوای ئەوە ناکات”.
راشيگەياند: “من پێموایە ئەم بڕگەیە لەزیانی هەرێمی کوردستان نییە بەڵام شاندی هەرێم و هەرێمی کوردستان رەنگە لەدوای رێککەوتنەکەوە ترسی ئەوەیان هەبێت بۆیان جێبەجێ نەکرێت نەک خۆیان جێبەجێی نەکەن”.
بەختیار شاوەیس رونيشيکردەوە: “ئەگەر هەرێم نەوت رادەستی سۆمۆ بکات قازانج دەکات، چونکە کۆمپانیا جیهانییەکان بە 11 دۆلار کەمتر لەنرخی سۆمۆ نەوت لەهەرێمی کوردستان دەکڕن، ئەگەر بە 60 دۆلار نەوت بفرۆشرێت ئەوا لە 30-32 دۆلار پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە لەیەک بەرمیل نەوتدا”.
لە کۆتا دانيشتنی پەرلەمانی عێراقدا، گۆڕانکاری لە بڕگەی دووەمی ماددە (11) تايبەت بە کورد کرا کە باسی لەوەکردووە، لەحاڵەتێکدا ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەند نەبێت بە رادەستکردنی نەوتەکە واتە ئەو 460 هەزار بەرمیلە ئەوا پشکی هەرێم دەبڕدرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









