ئەحمەدی حاجی ڕەشید دواین زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و گۆڕانکارییەکان ئاشکرادەکات

ئەحمەدی حاجی رەشید
SNN
ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: شاندی هەرێم لەسەرەتاوە لەگەڵ حکومەت رێککەوتون لەسەر ڕادەستکردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ لەگەڵ 50% داهاتی فیدراڵی و پاشان لەگەڵ هێزە سیاسیەکان ڕێکەوتون بەتایبەت هێزە شیعیەکان لەسەر هەمان بابەت و بڕ و لەئێستادا ئەو دەقە کۆتا دەقە کە رێککەوتنی لەسەر کراوە، دەشڵێت، “ئەوەی هەرێم رازیبوە لەسەری دەبێت بۆ رادەستکردنی داهاتی یەک بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ دەبێت دو بەرمیل و نیو بفرۆشێت”.
ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە،”لەدانوستانی بوجەدا شاندی هەرێم لەسەرەتاوە لەگەڵ حکومەت ڕێکەوتون لەسەر ڕادەستکردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ لەگەڵ 50% داهاتی فیدراڵی و پاشانیش لەگەڵ هێزە سیاسیەکان ڕێکەوتون بەتایبەت هێزە شیعیەکان لەسەر هەمان بابەت و بڕ و لەئێستادا ئەو دەقە کۆتادەقە کە رێککەوتنی لەسەر کراوە”.
روونیشیکردەوە “هەرێم رازیبوە لەسەری دەبێت بۆ رادەستکردنی داهاتی یەک بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ دەبێت دو بەرمیل و نیو بفرۆشێت تا پارەی بەرمیلێک نەوت بدات، لەبەرانبەردا هەرێم سودی ئەوەی دەست دەکەوێت کە شەرعیەتی یاسایی بەدەست دەهێنێت بۆ فرۆشتنی نەوت و حکومەتی فیدڕاڵ ناتوانێت هیچ جۆرە سکاڵایە لەدژی هەرێم لەدادگای ناوخۆیی بێت یان لەدەرەوە تۆمار بکات لەمەو دوا، ئەگەر ڕێکەوتنەکە جێبەجێکرا ئەوا هەرێم لە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ نزیکەی 750 ملیاری دەستدەکەوێت کە لە سەری دەکرێتە ماڵ، لەباشترین حاڵەتدا حکومەتی فیدڕاڵ بەسیستەمی مقاسە بڕی 250 ملیاری بۆ بنێرێت، بەڵام هەرێم دەبێت پارەی کۆمپانیاو کرێی ئەو شتانەی دیکە بدات کە 55% داهاتی نەوتەکەیەتی بۆیە ئەوەی دەمێنێتەوە دیسان بەشی خەرجیەکانی ناکات “.
ئەحمەدی حاجی رەشید دەشڵێت، “ئەگەر بڕگەی (نفقات فعلیەی) سەردەمی عبادی جێبەجێ بکەن ڕەنگە ئەو بڕەش نەنێرن، کەواتە بۆ دانوستامان کرد، ئەگەر سیستەمی مقاسە نەکرێت یاسای ئیدارەی دارایی مادەی 27 بڕگەی 5 جێبەجێ نەکرێت ئەوا دەگەڕێینەوە بۆ خاڵی سەرەتا هەرێم هیچ نەدات و بەغداش هیچ، کەواتە زەرەر مەندی سەرەکی هاو وڵاتی دەبێت”.
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17كاتژمێر لهمهوپێشنرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
17كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
17كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









