پەرلەمان داوایەکی بەپەلە لەبارەی مووچەی لیواکانی پێشمەرگەوە دەکات

مووچە
SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، “دوای نەناردنی موچەی لیوا هاوبەشەکان لەلایەن ئەمریکییەکانەوە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە پارەکە لەئەمریکاوە بۆ هەرێمی کوردستان بەهۆی کێشەیەکەوە لەهەژماری بانکی و گواستنەوە، کاتی دابەشکردنەکەی دواخراوە و زیاتر لەدوو مانگە لیوا هاوبەشەکان موچەیان بۆ خەرج نەکراوە.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بۆ ئەم مەبەستەش لە 15ی ئەم مانگە لیژنەی کاروباری پێشمەرگە بەنوسراوی فەرمی وەک پێشنیاز داوای لەلایەنی پەیوەندیدار کردووە کەتا هاتنی موچەی ئەمریکییەکان، بەمیکانیزمێکی گونجاو هەوڵبدرێت پارە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دابین بکرێت تاکو مووچە دابەش بکرێت بەسەر ئەم هێزانە.”
لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، “دابینکردنی بژێویی ژیانی ئەم هێزانە پەیوەستە بەموچەوە و بەپێی بەدواداچوونەکان ژیانی زۆربەیان لەڕووی ئابوورییەوە سەخت بووە، بۆیە پێویستە مانگانە لەگەڵ فەرمانبەرانی حکومەت موچەکە وەربگرن.”
جەختیشیکردووەتەوە، ” لێرەدا هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لەهەوڵەکانی بەردەوامە لەگهڵ لایەنی پەیوەندیدار كه بەپەلە بێنە سەرخەت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.”
بڕیاربوو مانگی ڕابردوو سێ موچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەسەریەکەوە و بەبێ لێبڕین دابەش بکرێت، بەڵام لەئێستادا حکومەتی هەرێم دەستی بە دابەشکردنی موچەی ئەم مانگەش کردووە و هێشتا لیوا هاوبەشەکان موچەی مانگی ڕابردوویان وەرنەگرتووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









