
کۆبوونەوەکەی پێشتری لیژنەی کۆرۆنا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
SNN
وەزیری تەندروستی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ژمارەیەک رێکاری تەندروستی نوێی راگەیاند کە لە سبەینێوە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە، وتیشی: بەداخەوە لەم دوو هەفتەیەی رابردوودا ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بەرزبووەتەوە.
بڕیارەکان:
-بڕیاردرا سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن تا 10ی چوار دابخرێت، دواتر هەڵسەنگاندنی دیکە دەکرێت.
-هەروەها بڕیاردراوە سەرجەم کۆڕ و کۆبوونەوەیەک رابگیرێت لەپێناو سەلامەتی.
-رۆژانی پێجشەممە، هاوشێوەی هەینی و شەممە، دەبێتە پشووی فەرمی لە دامودەزگاکانی هەرێم.
-سەرجەم ئاهەنگ و رێورەسمی ئاینی و پرسە و فیستیڤاڵێک قەدەغەدەکرێت، هەروەها شوێنە وەرزشیەکان دادەخرێن, سینەماکان بە کراوەیی دەمێننەوە.
-سەپاندنی سزا بۆ هەرکەسێک کە دەبێتەهۆکاری دروستبوونی قەرەباڵغی و نەمەستنی ماسک لەو شوێنەدا.
بەردەوامی لە پشکنینی سەرجەم ئەو کەسانەی کە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەکان و دەروازەکان.
-شوێنەکانی نێرگەلەکێشان، یانە و کافتریا و شوێنە وەرزشییەکان لەدوای کاژێر 09:00ی شەو دادەخرێن تاوەکو کاژێر 06:00ی بەیانی.
-ئەگەر قەرەباڵغی لە فەرمانگەکان دروستبکرێت بەرپرسانی ئیدارەی ئەو شوێنە بەرپرس دەبن لێی.
-هاتووچۆ لە نێوان بازگەکانی شارەکانی هەرێم و عێراق لە رۆژانی پینجشەممە و هەينی و شەممە قەدەغە دەکرێت تەنها بارهەڵگرەکان هاتووچۆ دەکەن.
-جوڵەی بازرگانی لە دەروازە سنورييەکان بەردەوام دەبێت بە جێبەجێکردنی رێنماييە تەندروستييەکان.
-لەپێش رەمەزان بڕیار لەسەر هێشتنەوەی مزگەوتەکان بە کراوەیی دەدرێت
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









