
بەرزکردنەوەى ئاڵاى هەدەپە لە ئاهەنگى نەورۆزدا لە ئیستانبوڵ | فۆتۆ: MEO
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، بڕیارە سبەی دادگای دەستووری تورکیا یەکەم دانیشتن لەسەر دۆسیەی داواکاریی داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بۆ بڕیاردان لەسەر قبوڵکردن یان قبو نەکردنی سکاڵانامەکە ئەنجامبدات.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ لە راپۆرتێکیدا باسی لەوەکردووە، ئەو نوسەرەی دادگا کە ئەرکی خوێندنەوەی دۆسیەکەی پێبەخشرابوو، راپۆرتێکی لەسەر دۆسیەکە ئامادەکردووە و پێشکەش بە دەستەی دادگای دەستووریی کردووە.
ئەو ئاژانسە تورکییە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەگەری پەسەندکردنی سکاڵاکەدا، ئەوا بە مەبەستی بەرگری لەخۆکردن بۆ هەدەپە دەنێردرێت و پێویستە ئەو پارتە لەو ماوەیەدا کە دادگا بۆی دیاریدەکات، بەرگری لەخۆکردن ئەنجامبدات، داخستن یاخود بڕینی بەشە بودجەی پارتەکە پێویستی بە بڕیاری 10 ئەندام لە کۆی 15 ئەندامی لیژنەی دادگای باڵای دەستووریی هەیە و دواتریش، بڕیارەکە بە هەدەپە رادەگەیەندرێت و لە رۆژنامەی فەرمیشدا بڵاودەکرێتەوە.
پێشتریش، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی داد و گەشەپێدان (ئەکەپە) لە پەرلەمانی توركیا رایگەیاند، لەگەڵ هاوپەیمانەكانیان کاردەكەن بۆ داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان “هەدەپە.”
ئەم هەوڵەی دادگاش لەکاتێکدایە، ماوەیەکە لە توركیا هەوڵێک هەیە بۆ داخستنی پارتی دیموکراسی گەلان (هەدەپە)، لەلایەن پارتەکەى رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و هاوپەیمانەکەی پارتی نەتەوە پەرستی ئەو وڵاتەوە.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
17كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
17كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









